لاسایی/lasayî: ن: چاڤلێکەر، هەفرک( کباک). 

1 – پەسخەڵی، دەمەلاسکێ : چاو لە مەردوم کردن لە کرداروگوفتاردا.{ خال، ب3، ل، 232}

2 –  تیتاڵی،، چاولێکەری، دەمەزەن، دەمەلاسکانێ، لاسە( گە).[ ئینگـ : imitation ]{ گیو، ل، 829}.   

:: ئه‌گه‌ر مریشکی، بۆ هێلکه‌کردن لاسایی قازمه‌که‌وه‌.{ پپ}{ زانستگا}. 

لاسایی دەکرێتەوە/lasayî dekirêtewe: ئانفا: دەتواندرێت لاسایی بکرێتەوە.[ ئینگـ : imitable ]

لاساییکەر/lasayîker: نفا:[ لاسایی+ کەر( کردن)] ئەو کەسەی لاسایی خەڵک دەکاتەوە. 

لاساییکەرەوە/lasayîkerewe: نفا: پەسخەڵ( کباک)، قەشمەرجاڕ..[ ئینگـ : emulator , imitator ]

لاسایی کردنەوە/lasayî kirdinewe: کتپ:

1 – لائیین( کباک، ز)، چاڤ لێکرن، لاسایی کردنەوەی یەکێک لە گوفتار، کردار ڕا بۆ ئەوەی کە دانیشتوان پێبکەنن.[ ئینگـ : emulate ]

2 – وێنەی دەقاقدەقی ساختە دروستکردن.[ ئینگـ : imitate] 

3 – لێکچوواندن. 

4 – لەسەر رێ ڕۆیشتن( بەردوامبوون). 

 

تایبەتی بە لاسایی/tayibet be lasayî: نتـ: [ ئینگـ :  imitative ]

نموونەی لاسایی/nimûney lasayî: نتـ: وێنەی درۆ، چشتی ناڕەسەن، کەرەستەی درۆزنە، ساختە.

.

.

.

.