بخوور/bixûr: ن:[ ع : بخور] بخوویر، بوخوورد : هەر ماددەیەک کە بسووتێندرێت بۆ ئەوەی بۆنخۆشی بڵاوبکاتەوە، وەک گیراوەی ووشکی ئەسپەندەر، کوندر.
{
بۆنت بۆنی بخوورێ، مەمکت سێوی بەهشتێ
نەخۆشەکی گرانم، کە وتووم لەسەرتەنیشتێ
}{ سێسێەد هونراوە}.
بخوورد/bixûrd: ن: بخوور.
بخووردان/bixûrdan: نتـ:[ بخوور+ دان]: دەفرێکی تایبەتی یە بخووری تێدا دەسووتێندرێت. کە جاران لە دیوەخانی پادشاو میران دادەگیرسێندران.
بخووراندن/bixûrandin: کتپ: هەڵماندنی ئاوی گەرم یان دەرمانی کولآو کە کەسی نەخۆش لە بن پارچەیەکە کوتاڵ هەتا هەڵمەکەی بمژێت.
بخووردانک/bixûrdanik: نتـ:[ بخووردان+ ک] بخووردانی بچکۆلە.
بخوورکردن/bixûrkirdin: کتپ: سووتاندنی ماددەیەکی بۆنخۆش لە سەرئاگر.
بخووری مریەم/bixûrî miryem: نتـ:[ ڕوو] نانەشێخانی، سایکلامین : گیایەکی سەلکدارە، بەرەکەی خڕ و بچووکە، بۆ مەبەستی پزیشکی بەکاردێت.[ ئینگـ : cyclamen , sow bread]
.
.
.