زارۆ/zaro: ن:[ کباک] مندار، منداڵ : منداڵی گچکە، بەچکەی بچووک.
تێبینی |
لەبەرئەوەی زۆر زاری و قیژە و هاوار دەکەن ناویان ناوون زارۆ.{ گیوی، ل، 517}. |
زارۆتی/zarotî: نچ:[ کباک] منداڵێتی.
زارۆک/zarok: ن:[ کباک، بۆتا] ئایل، بەرمەمکانە ، زارۆڵە، ساڤا _ ساوا، شیرەخۆرە، کۆرپە، منداڵ .[ ئینگـ : babe]
:: زارۆک بچووکێ ویە.
زارۆڵە/zaroľe: ن:[ هـ] منداڵی گچکە.
زارۆڵەدانە/zaroľedane: نتـ:[ توێ][ هـ] منداڵدان.
زارۆی زراسک/zaroy zirasik: نتـ:[ خێز][ کباک][ زارۆ+ ی+ زراسک] منداڵی ساوا( کناو).
زاروو ¹ /zarû: ن:[ ئەردە] منداڵ، مناڵ.
زارووک/zarûk: ن:[ باد] منداڵدان.
تێبینی |
گۆڕانکاری لە نێوان دەنگ و پیتی ( ۆ) بۆ ( وو) یان بە پێچەوانەوە دەبیندرێت.{ گیوی، ل، 517}. |
.
.
____________
زاروو ² /zarû: ن:[ زیند][ هـ] زاڵوو، زەلوو، زەروو، زووری( وان)، زێروو، مارمژ : کرمێکی ڕەشی ئاوی دەم تیژە، خوێنی پیس دەمژێت لە لەشی، مرۆڤان.{ گیوی، ل، 523}.
.
.
.
.