کۆرپە/korpe: ن: ئایل، بەرمەمکانە ، زارۆک _ زارۆڵە، ساڤا _ ساوا، شیرەخۆرە، منداڵ. [ ئینگـ : babe]
:: شیری دایک باشترین خۆراکە بۆ کۆرپە.
{
}{ مەولەوی}
:: قۆناغەکانی دروست بوونی کۆرپە لە سکی دایک دا:
دووگیانی حەفتەبە حەفتە
کۆرپەلەباربردن/korpe: کتپ:[ کۆرپە+ لەباربردن]
:: هەفتەی کۆرپە لەباربردن کەمتر دەکرێتەوە
:: یاسای منداڵ لەباربردندا دەچیتەوە بەشێوەیەک لە بری هەفتەی 22 لەمەودوا لە هەفتەی 21 ەوە قەدەغەیە کۆرپە لەبار ببرێت.
.
کۆرپەفرۆشتن/korpe: کتپ:
.
لە دایکەوە بۆ منداڵ : هەر چی کە گونجاوە بۆ دایك لە خواردن و خواردنەوە و هەلمژین(هەوا) ئەوا گونجاوە بۆ کۆرپەکەشی .
لەش خۆی ئەرکی گەیاندنی ئۆکسجین( هەوا) ، ماددەخۆراکی یەکان لە ئەستۆ دەگریت ، وە لەش هەر خۆشی ئەرکی لابردنی پاشەرۆکانی هەردوولا ( کۆرپەو دایك ) لە ئەستۆ دەگریت .کەواتە لەش کە کاری یەك لەسی دەکرت ئەوا لە کاتی دووگیانی دا کاری دووان دەکات .
ناخۆشی یەکان هەر لە سەرەتاوە دەست پی دەکەن کە هەندێك دووگیان ڕشانەوە و دڵ تیکچوونیان هەیە ، ئەمەش ئاساییە وە ترسی نی یە ، ئەتوانرێت زاڵ بیت بەسەر بە هوێ کەمخۆری دایم خۆری وە جوولەی رێكی رۆژانە .
دووگیانی مەگیرانی ( بێزوو) لەگەل دا دەبیت ، کە دووگیان حەزی لە هەندێک خۆراك دەبیت وە دەبیت یەکسەر بۆی پەیدا بکریت وە لەهەمان کاتێش دا هەندێك شتی لە بەر چاو دەکەویت وە خۆراك ، بۆن ، هەیە معاشرەی پیاوەکەشی لەبەرچاو دەکەویت ، ئەم حالەتانە ئاسایین ، هەمووشی دەگەرێتەوە بۆ ئەو گۆرانانی کە روودەدات لە لەشی دووگیان . دوای ماوەیەك ئاسایی دەبیتەوە .
پیویستە دووگیان خۆی بکێشێت بە رێکی ، بۆ ئەوانەی کە لاوازن ئەوا ئاساییە کە ١٣ بۆ ١٨ کیلۆ زیاد کەن ، ئەوانەی کێشیان ئاساییە ئەوا ١٠ بۆ ١٥ کیلۆ ئاساییە ، وە ئەوانەی کە کێشیان زیاد ئەوا ٦ بۆ ٩ کیلۆ ئاساییە کە زیاد بکەن .
رەحم و ئاوی کۆرپە ،
وێلداش هەندێکیان بەردەکەویت ،
ئاوسانی لەشی ،
زیاد کردنی بڕی خۆێن ،
دوای منداڵ بوون ئەوا هەندێک لەم کێشە دادەبەزیت ، وە هەشە بە زەحمەت دەگەرێتەوە سەر کێشی پێش دووگیانی ،
ترشی فۆلیك ( فۆلیك ئەسید): لە و کاتەیەوە کە پلان دادەنریت بۆ دووگیانی یان لەوکاتەیە کە دەزانریت کە دووگیانی ئەوا پیویستە بە بڕێ ٤٠٠ میکرۆگرام ترشی فۆلیك بخوریت رۆژانە .. ئەم ترشە یارمەتیت دەدات کە کۆرپە بێ کەمو کوری بیت وە دوور بیت لە تشوهات ” شیواوی لە مێشك و بربرە . ئەم ماددەیە هەیە لە سەوزە کە رەنگیان سەوزە ، جوێز و باوەی و تۆخم ، دانەوێلە .
دووگیان پیویستە دوورکەوەێتەوە لەمانە :
دووگیان پێویستە خۆیبپاریزیت لە خواردنی ڤیتامین “ا یان ئەی ” ئەم ڤیتامینە زەرەردەگەیەنێت بە کۆرپە ، بۆیە دەبیت کەمی لیبخوریت واتە جار جار بخورێت ، وەك جگەر کە بڕیكی زۆری ئەم ڤیتامینەی تیدایە بۆیە باشترە زۆری لینەخورێت .
پەنیر : پەنیر وشیر سەرچاوەیەکی گرنگن بۆ کالسیوم ، وە پیویستە دووگیان زۆریان لیبخوات ، بەلام ئەگەر پەنیرەکە دروست کرا بیت لە شیری خاو یان شیرەکە تەواو نەکولا بوو ئەوا دەبێتە هۆی گواستنەوەی پەتا ، بۆیە پیویستە خۆ بەدوور بگریت .
ماسی : ماسی خواردنێكی تەندروستە ، ماسی ماددەی جیوەی تیدایە کە ئەمەش زەرەر دەدات بە دووگیان بۆیە نا بیت زۆری لیبخوریت .ئەتوانریت تونی قوتو بەکار بیت کە کەمتر جیوەی تیدایە .
پیویستە دووگیان دوورکەوێتەوە لە خواردنی ماسی خاو وەك “سوشی” جونکە مەترسی بوونی زیندەوەری وورد و کرمی تیدا دەکریت ، ئەگەر هاتوو کەسەکە زۆری حەز لی بوو ئەوا دەبیت ماسی یەکەبەلای کەمی ١ رۆژ لە مجمیدەدا هەلگیرابیت بە پلەی ٢٠ ژیر سفر ، ئەمەش بۆ کوشتنی کرم و زیندەوەر ئەگەر هەبوو .
بە هیوای لەش ساغی بۆ هەموو دووگیانێك وە هیوادارم سوود لەم بابەتە وەربگرن
.
.