برەو/birew: ن:[ ئاب] بازارگەرمی، ڕەواج، ڕمێن، هەرەت .>< کەساد

: پەرەسەندن : بەربووتە وە یان زیادبوونی نرخی شت.

:: فیسارکەس لە برەو دایە.

:: ئەو شتە لە برەو دایە.

{

برەو ئەسێنێ شەراب و قومار

ماڵ گران ئەبێ لە شار و بازار

}{ پیرەمێرد}. 

2 – بەر، بەرهەم، بەرهەم هێنان. 

3 – ڕێز ( بۆ مرۆڤ). 

4 – سوود، کەڵک .

5 – گرەو.

برەوبردنەوە/birewbirdinewe: کتن:[ ئاب][ برەو+ بردن+ ئەوە]

1 – بازارگەرم بوون، بازاری باش بۆ پەیدابوون. برەو پەیداکردن (شتومەک). سەودا و مامەڵە پەیداکردن لە بازاردا.

2 – گرەوبردنەە، برەوسەندن.

برەوپێدان/birewpědan: کتن:[ ئاب][ برەو+ پێ+ دان]

1 – برەودان بەکەسێک یا شتێک.  

::  وەرەواج خستنی کاڵایەک. 

2 – گەرم کردنی بازاڕ، وەڕمین خستن و لە کەساد رزگارکردنی بازاڕ. 

3 – وەرگەر ستنی کەسێک ڕێز و پایەداری بۆ سازکردن.  

4 – بەچاو ڕێزەوە تەماشا کردنی کەسێک.

برەودار/birew: ئانتـ:[ ئاب][ برەو+ دار]

1 – بەبرەو، بەڕەواج، خۆش برەو. 

2 – بازڕاگەرم، بەڕمێن، وەڕمێن.

برەوسەندن/birew sendin: کتن:[ ئاب][ برەو+ سەندن]

1 – برەوپەیداکردنی شتێک، ڕەواج پەیدا کردنی کاڵایەک. 

2 – وەبرەوکەوتن، ڕێزپەیداکردن، هێژابوون.

برەویدارای/birewydaray: نتـ:[ ئاب] هەڕەتی دارایی.

ببرەو/bibrew: ئانتـ:[ ب+ برەو] بەبرەو، بدەو، پیتدار، ڕەواج، ڕمێن، هەرەت.

بێبرەو/bêbirew: ئانتـ:[ بێ+ برەو] بێرەهواج، بێرەونەق. >< ببرەو.

وەبرەوکەوتن/we birew keutin: کتن:[ ئاب][ وە+ برەو+ کەوتن] بە بەرهەم هاتوو.

.

.

_____________

برەو/birew: ف:[ کباک، زا] برۆ.

برەوی/birewy: ف:[ کباک، زا] برۆ { نانەوازادە}

.

.

.

.