به‌خشنڎە/bexşinđe: کتپ:[ هـ] بەخشندە.

بەخشندە/bexşinde: نتـ: بەدڵ، دڵاوا، دڵفراوان، سەغی، نانبرە : کەسێکە زۆرشت بدات بە مرۆڤ، کەسێکە کە چاوبپرشێت لە مرۆڤ. >< ئاجگ، چاوچنۆک.

{

ئەبێ بەخشندە مل کەچکا، لە ڕاستی مووچەخۆری خۆی

سوراحی سەر فروودێنێ لەبۆ پیاڵە کە تێکا بۆی

}{ پیرەمێرد}.

به‌خشنڎەیی/bexşinđe: نچ:[ هـ] جوامێری، دڵفراوانی، مێرخاسی >< ئاجگیی : ئەوەی پەیوەندی بە بەخشندەییەوە هەبێت.

.

.

.

.