تیا/tiya: ن، ئان:

1 – [ باشک، گگ] تێدا، لەناویدا، لەناویا. 

2 – [ کباک] حەیف، موخابن، پەرۆش.

تیابوون/tiyabûn: کتن:[ ئاب][ تیا+ بوون] تێدا بوون.

تیاچوون/tiyaĉûn: کتن:[ تێدا+ چوون] تێداچوون، تێچوون، لەناوچوون، لەئارادانەمان، پترووکان، داڕزین، نابوودی، ماندووێتی، هیلاکی.

تیاچەقین/tiyaĉeqîn: کتپ:[ تیا+چەقین] تێداچەقین.

تیاشکان/tiyaŝikan: کتن:[ تێدا+ شکان] تێداشکان.

تیاشکاندن/ tiya ŝikandin: کتپ:[ تیا+شکاندن] تێداشکاندن.

تیاکردن/tiya kirdin: کتپ:[ تیا+ کردن] تێداکردن.

تیانووس/tiyanûn: نتـ: تێدانووس.

تیاهێشتنەوە/tiya: کتپ:[ تیا( تێدا) هێشتن+ ئەوە] کەسێک کە زۆر تووڕەدەبێت لە شەڕدا و قسەی پیس دەکات، پێی ئەتۆ، تۆ( بۆ دەڵێن بە تاقەت بەشتێکی تێدا بێڵەوە.

.

.

________________________

تیا/tiya: ن: رێگوم کردوو، سەرگەردان.

تیابردن/tiyabirdin: کتن:[ تیا+ بردن] لەناوبردن، لەبەش کردن، مزمەحیل کردن، فەوتاندن، لەنێوبردن.

تیاڕامان/tiyařaman: کتن:[ تیا+ ڕامان]

1- تێداڕامان، سەرسووڕمان و سەرگەردان بوون.

2- بیر و هرزلێ کردنەوە.

تیامان/tiyaman: کتن:[ تیا+ (( ڕا)+ مان)] تێدادامان، دامان و مات بوون لەکارێکدا

.

.

__________________________________

تیا/tiya:  ڕن:[ کباک، زا] ئەتۆ، تۆ( بۆ مێ یینە).

.

.

.

.