ناچالاک/naçalak: ئانتـ:[ نا+ چالاک] بیجووڵە، بێهەست، ناڕاستەوخۆ، سست. [ ئینگـ: passive]
:: پیاو زوو لە ئافرەتی ناچالاک بێزار دەبێت، یان بە پێچەوانەوە.
ناچالاک کردن/naçalak kirdin: کتپ:[ ناچالاک+ کردن] خاوکردن، سست کردن.
:: ناچالاک کردنی هەژماری فیسبووک.{ فێربوون}
ناچالاکی/naçalakî: نچ:[ ناچالاک+ ی] بیجووڵەیی، بێهەستی.
ژیانی ناچالاک/naçalak: نتـ:[ ژیان+ ی+ ناچالاک]
گواستنەوەی ناچالاک/naçalak: نتـ:[ گواستنەوەی+ ناچالاک][ ئینگـ: passive transport]{ دیلان ئومێد}
.
.
.
.