ئاشوفتە/aşufite: ن:[ لەچاووگی ئاشوفتەن( اشفتن)ی فارسییەوە هاتووە، بە واتای تێکچوون، ڕەنجان.] ئاشفتە، ئاشووفتە، پەرێشان، تێکچوو، ڕەنجاو.
{
تاکەی ئاخر حەسرەتی کاکۆڵەکەت پەنهان بکەم
هیچری ئاشوفتە دڵی و کاکۆڵ پەرەستی کارییە
}{ کوردی}
ئاشوفتەحاڵ/aşufite ĥaľ: نتـ:[ ئاشوفتە+ حاڵ] پەرێشان حاڵ، شێواو.
{
وێڵ و سەرگەردان و خوار و عاجز و ئاشوفتەحاڵ
دڵ بەتاڵان چووی سوپای کاکۆڵی تێک ئاڵاوی تۆم
}{ کوردی}.
ئاشوفتەخاتر/aşufite: نتـ:[ ئاشوفتە+ خاتر] هەست و هۆش پەشێو، بیر و هۆش شێواو.
{
ئەبەد ئاشوفتەخاترم لە هیجرانا هەتا دەمرم
ئەگەر بێ زوڵفی موشکێت لەباغا مەیلی سونبول کەم
}{ سالم}
ئاشوفتەدڵان/aşufite diľan: نتـ:[ ئاشوفتە+ دڵان] پەرێشان دڵان، پەرێشان حاڵ.
{
ناسیحی موشفیق و وەی واعیزی ناشوفتە دڵان
شاوری حائیر و وەی مودەبیری ئەمری خەجلان
}{ کوردی}
ئاشوفتەگی/aşufite: نچ:[ ئاشوفتە+ گی] پەرێشانی، شێواوی.
{
ڕەونەقە بۆ حوسنی تۆ ئاشوفتەگی
سەرحیسابم خۆم بەئەسراری عەلیم
}{ سالم}
.
.
.
.
{ سەرچاو : دیوانی شاعیران/ محەمەد نووری عارف، ل، 21 – 23 }