هەتا/heta: ئام پە:[ هە+ تا]
1 .
پیتێکە بە کاردەهێندرێت بۆ دوایی شتێک کە خاوەنی بڕانەوە بێت.
:: هەتا دیاربەکر چووم.
:: بەم کارەوە خەریک بە، هەتا خوا دەروویەکت لێدەکاتەوە.
حەتا [ وشەی دیاری کردنی ئەوسەری ماوە و نێوانە] تا وەختێ:[ ع : حتی]{ مەردۆخ، ب، ل، }.
{
هەتا تۆم ئاشنا بووی ئاشنا بوون
ئەوێستا مووبەموو ئەغیارە بێ تۆ
}{ کوردی}.
:: هەتا کازیوەی بەیان.
{
نەفەس بگرە لە هاتوچوویی خۆڕایی هەتا ماوی
کە ئەم بایە هەتا ئێستا کە هەر عومری بە با داوی
2 . واتایەکی مەرجی تێدایە. بۆ بەستنەوەی شتێکە بەکاتێکەوە،{ خاڵ، ب، ل، }
:: هەتا نەیەی نایەم.{ هەنبانەبۆرینە، ل، }
:: هەتا با لەم کونەوە بێ؛ واتا تا حاڵ بەو جۆرە بێت کە هەیە، تا وەزع ئاوابێ.{ زەبیحی، ل، }
:: هەتا لە جیهاندا بیت، پێ بژیووت دەوێت.
3 . بۆ ئەوەی. بۆ هۆیەتی.
:: کارم کرد هەتا نەیژی کارناکات.
:: هاتم هەتا بتبینم؛ واتە هۆی هاتنەکەم بینینی تۆ بوو
هەتاسەر/hetaser: :
هەتاكەی/hetakey: :
هەتاكوو/hetaku: ئام پە : هەیا، هەیانی، تاکی، دا.{ گیو، ل، }
هەتاكوێ/hetakiwê: :
هەتاهەتا/hetaheta: ئانفا: ئەبەد، بێبڕانەوە، هەرهە : زهمانێک که دوای نهبێت.
:: هەتا هەتایە قسەت دەگەڵ ناکەم.
هەتاهەتایە /hetahetaye: ئاك:[ کباک] مایەندە، ئیدی.
هەتاهەتایێ/hetahetayê: :
.
.
.
.