تەقەڵ/teqeľ: ن:[ تەق+ ئەڵ] تیک. باقیە : هەرکام کە مەودا و شوێنی دروومان کە دەرزی بە جارێک چوونەژوور و هاتنەدەر پێکیدێنێت.
1 – کشتەک.[ ئینگـ: Dash ]
2 – گاو.[ ئینگـ: Stich ]
تەقەڵە/teqeľe: نتـ:[ هـ][ تەق+ ئەڵە] تەقەڵ.
تەقەڵبەربوون/teqeľberbûn: کتن:[ تەقەڵ+ بەر+ بوون] تەقەڵهەڵپچڕان، تەقەڵهەڵوەشانەوە، دروومان هەڵوەشان: لێککرانەوە و هەڵوەشانەوەی تەقەڵنکانی دروومان.
تەقەڵبەست/teqeľbest: نتـ:[ ئەردە] کۆکی دروومان، سەردروو.
تەقەڵتێهەڵدان/teqeľtêheľdan: کتن:[ تەقەڵ+ تێهەڵدان] تەقەڵ لێدان.
تەقەڵ لەسەریەک نەبوون/teqeľ le ser yek nebûn: کتپ:[ ئد] خەرفان: هۆش و بیر لەسەرخۆنەبوون. هاوسەنگی نەبوون لە باری رەوانی ومێشکەوە.
تەقەڵ لەسەرەخۆنەبوون/teqeľ le sere xo nebûn: کتپ:[ ئد] تەقەڵ لەسەریەک نەبوون.
تەقەڵلێدان/teqeľlêdan: کتن:[ تەقەڵ+ لێدان] دروونی پارچە و قوماش بەتەقەڵ، تەقەڵ تێهەڵدان.
تەقەڵ هەڵپچڕان/teqeľ heľpiľçiřan: کتپ:[ تەقەڵ+ هەڵ+پچڕان] لێکبوونەوە و پسانی تەقەڵ.
تەقەڵ هەڵپچڕاو /teqeľ heľpiľçiřaw: ئانفا:[ ئد][ تەقەڵ+ هەڵپچڕاو( هەڵپچڕان)] کەسێک باری رەوانی و مێشکی هاوسننگی نەبێت.
تەقەڵ هەڵوەشانەوە/teqeľ heľweş anewe: کتن:[ تەقەڵ+هەڵوەشان+ئەوە] لێک کرانەوەی تەقەڵەکانی دروومان، تەقەڵ هەڵپچڕان، تەقەڵ بەربوون.
تەقەڵ هەڵوەشاندنەوە/teqeľ heľweş anewe: کتپ :[ تەقەڵ+هەڵوەشاندن+ئەوە] دەرێنانی تەقەڵەکانی پارچە و کوتاڵی دوراو.
.
.
.
.