بێبەش/bêbeş: ئانتـ:[ بێ+ بەش] بەشبڕاو، بەشخوراو، بێبەرە، لێککراو، دابڕاو.
بێبەش بوون/bêbeşbûn: کتن:[ بێ+بەش+بوون] بێبەری بوون.
بێبەشبوونی هەمەکیانە/bêbeşbûnî hemekiyane: نتـ: ئەو حاڵەتەیە کە تاک خاوەنی ئەو پێداویستیە ماددەیە بنەڕەتیانە نابێت کە بۆ پارێزگاری لەمانەوەی پێویستن.[ ئینگـ : absolute deprivation]{ فەرهەنگی کۆمەڵناسی، ل، 2}.
بێبەش کردن/bêbeş kirdin: کتپ:[ بێ+ بەش+ کردن] بێبەری کردن.
بێ بەشی/bêbeşî: نچ:[ بێ+ بەش+ ی] بەشباڕوی، بێبەریی.
.
.
.
.