كشمش/kişmiş: ن:[ ڕوو][ خوار] کشمیش : ڕێژەیەكی بەرزی شەكری میوە یان فركتۆز Fructose لەخۆدەگرێت كە لەوانەیە پتر بێت لە 70%. بەهای خۆراكی كشمش لەوەدایە كە جگە لە فركتۆز ماددەی گرنگی تر لەخۆدەگرێت وەكو پرۆتین، ڕیشاڵ، ڤیتامین C، كانزای بۆرۆن Boron، ئاسن، كالسیۆم.[ ئینگـ : Raisins]

سوودە تەندروستییەكانی كشمش بریتین لە : پاراستنی تەندروستی دەم و ددان بەوەی كە كشمش ترشی ئۆلینۆلیكی Oleanolic acid تێدایە كە ڕۆڵی هەیە بۆ لەناوبردنی ئەو بەكتریایەی كە دەبێتە هۆی كلۆربوونی ددانەكان.  

یەك كوپ كشمش نزیكەی 6 ملگم ئاسنی تێدایە كە گرنگە بۆ خۆپاراستن لە كەمخوێنی، خۆپاراستن لە شێرپەنجەی كۆڵۆن و ڕێكخستنی فرمانەكانی كۆئەندامی هەرس بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ڕیشاڵ و ترشی تارتاریک Tartaric acid لەوكاتەی كە یەک كەوچكی گەورەی كشمش نزیكەی 1 گرام ڕیشاڵ لەخۆدەگرێت، كانزای بۆرۆن ڕۆڵی هەیە بۆ پاراستنی ئێسكەكان لەتووشبوون بەپووكانەوە بەوەی كە هاوسەنگی كانزا گرنگەكانی ئێسک وەكو كالسیۆم و مەگنسیۆم و فۆسفۆر ڕادەگرێت، هەروەها لەوانەیە كە كانزای بۆرۆن ڕۆڵێكی پۆزەتیڤی هەبێت لەڕاگرتنی ئاستی هۆرمۆنەكانی ئیسترۆجین و تێستۆستیرۆندا.

.

.

.

.

{ سەرچاوە : گوڵان