بیرکاری/bîrkarî: ن:[ بیر] ماتماتیک : خوێندن و زانستێکی ئەبستراک و دێدوکتیڤە : Deductive، پشت دەبەستێت بە مێتۆدەکانی لۆژیک. لە پێناسەی هاوچەرخی بیرکارییدا لە پشکنینی ئاکسۆماتیکی: axiomatic دا پێناسە بۆ پێکهاتەی ئەبستراکتی دەدۆزێتەوە لە بەکارهێنانی لۆژیک، فێربوون یان تێگەیشتن دەربارەی ڕاست و چەوت، وەک خاڵی دەستپێکردنی هاوبەش. بیرکاری زۆرجار دەکوڵیتەوە لە پێکهاتەدیاریکراوەکان لەوانەی کە خاڵی دەستپێکردنینان لە زانستە سروشتییەکانەوە وەرگرتووە، بەتایبەت لە زانستی فیزیادا. بەڵام بە پێچەوانەوەی پێکهاتووەسروشتییەکان، بیرکاری وەسفی جیهانێکی بیری، خەیاڵی( نا واقیعی) دەکات. چۆن دەربارەی چەندێتی، پێکھاتە، واڵایی، و گۆڕانە. زانایەکی وەک بێرتراند ڕەسڵ : Bertrand Russell وەها پێناسەی بیرکاری دەکات، بریتیە لە ژیربێژیی ھێمایی ( ڕەمزی).  بیرکاران بەردوەام بۆ شێوەئاساکان دەگەڕێن، گومانە تازەکان دەکەن بە ڕێسا، وە بە ھەڵھێنجان لە پێناسەکان و بەڵگە نەویستەکانی بەچەشنی گونجاو ھەڵبژێردراو بناغەی ڕاستی دادەڕێژن. لەسەر ئەوەی کە ئاخۆ شتگەلی بیرکارانە (وەکوو ژمارەکان یان خاڵەکان) سروشتی و خۆڕسکانە بوونیان ھەیە یان مرۆڤ خولقاندوویانی ھێشتا باس و گفتوگۆ دەکرێ. بیرکار بێنجەمین پێرس ئاوەھا بیرکاری دەناسێنێ: “ئەو زانستەی کە ئەنجامە پێویستەکانمان بۆ دەر دەکێشێ”. لە لایەکی ترەوە، ئەلبێرت ئەینشتاین، دەڵێ: “تا ئەو شوێنەی کە یاساکانی بیرکاری ئاماژە بە ڕاستەقینە دەدەن، بێگومان نین؛ وە تا ئەو شوێنەی کە بێگومانن، ئاماژە بە ڕاستەقینە نادەن”. بە کەڵکوەرگرتن لە دەرھەستکاری و بە بەکارھێنانی ئاوەز، زانستی بیرکاری ھەرڕۆژ لە گەشە و پەرەسەندندایە. گۆڕەپانەکانی ژماردن، پێواندن، تۆژینەوەی ڕێکخراوانەی شێوەگەلی ئەندازەیی، و جووڵەی شتە فیزیکییەکان ھەرڕوژ بەربڵاوتر و بەرینتر دەبنەوە. [ ئینگـ : Mathematics].  

.

.

.

.