شەممە/şemime: ن:[ کات] پاشینە( کباک، زا)، شەم، شەمە، شەمبە _ شەمبی( كباک)، شەمۆ، شەنمە : ڕۆژێکە کەوتۆتە نێوان هەینی و یەکشەممەوە.  

شەممۆ/şemimo: ن:[ کات][ کباک] شەمە _ شەممە، شەمبی، شەموو.

شەمۆ/şemo: ن:[ کات][ کباک] شەمە _ شەممە، شەمبی، شەموو.

شەموو/şemû: ن:[ کات][ کباک] شەمە _ شەممە، شەمبی، شەمۆ.

.

           ڕۆژەکانی هەفتە               

.

شەممە/şemime: ن:[ کات] یەکەمین ڕۆژی ھەفتە یە بە گوێرەی( ڕۆژژمێری ساڵی کوردی)؛ هەروەها  لەم ڕۆژەدا جوولەکە بەڕۆژوو دەبن وەک جەژن یان نەریتێکە لای ئەوان پیرۆزە.

یەکشەممە/yekşemime: ن:[ کات] دووھەمین ڕۆژی ھەفتە یە بە گوێرەی( ڕۆژژمێری ساڵی کوردی)؛ ، لەم ڕۆژەدا فەلەکان سەردانی کڵێساکان دەکەن بەمەبەستی نوێژکردن.

دووشەممە/dûşemime: ن:[ کات] سێھەمین ڕۆژی ھەفتە یە بە گوێرەی( ڕۆژژمێری ساڵی کوردی)؛

سێشەممە/sêşemime: ن:[ کات]  چوارەمین ڕۆژی ھەفتە یە بە گوێرەی( ڕۆژژمێری ساڵی کوردی)؛

چوارشەممە/çwarşemime: ن:[ کات] پێنجەمین ڕۆژی ھەفتە یە بە گوێرەی( ڕۆژژمێری ساڵی کوردی)؛ ئەم ڕۆژە لە نێو ئایینەکوردییەکان زۆر پیرۆزە.

پێنجشەممە/pênicşemime: ن:[ کات] شەشەمین ڕۆژی ھەفتە یە بە گوێرەی( ڕۆژژمێری ساڵی کوردی)؛

هەینی/heynî: ن:[ کات] حەوتەمین ڕۆژی ھەفتە یە بە گوێرەی( ڕۆژژمێری ساڵی کوردی)؛ ڕۆژی ھەینی لای مووسڵمانان ڕۆژێکی گەورەیە لەبەرئەوەی ئەوان سەردانی مزگەوت دەکەن بۆ بەجێگەیاندنی یەکێ لە فرمانەکانی ئاینی ئیسلام لەو ڕۆژە، وە ڕۆژی ھەینی لە زۆرینەی ووڵاتانی ئیسلامی ڕۆژێکی پشووە.

.

.

.

.