بڕبەن/biřben: ن:[ بڕبەند( د)ی سوواوە] بڕبەند، سووان، موورد، مەبڕەد، بڕبەنگ: پارچە پۆڵایەکی درێژکوڵەی گرنج گرنج و ڕووشە شتی پێ دەکڕێنرێت وە چەشنی زۆرە وەک: گردەبڕ، سێ سوو، چوارپالوو، پشتەماسی، کلکەمشک، کارتیخ، چێوەسان. : ئامرازێکە کە شتی پێ زبردەکرێت.

:: ناڵبەند سمی ووڵاخی بە بڕبەند دەکڕاند.

بڕبەند/biřbend: نتـ:[ بڕ+ بەند] کارتیغ _ کارتیک، بڕبەن. نەرمەساو( بابا)، مەورەد.

بڕبەندکردن/biřbend kirdin: کتپ: کڕاندن

بڕبەندای/biřbend: کتپ: بڕبەنڎای ( هـ) لەبڕبەنددان، تیخ تیژکردن.

بڕبەنگ/biřbeng: ن: بڕبەند.

لەبڕبەنگدان/le biř bengdan: کتپ:[ لە+ بربەنگ+ دان] لەمەورەددان.

.

.

.

.