پڵت/piľt: ئان:

1 – بڵ، نەرم و شل. 

2 – دەنگی بە زۆر دەر‌هێنانی زاربێنی شووشەئاو.

پڵتە/piľte: نتـ:[ پڵت+ ئە] 

1 – پەڵتە، بقە : دەنگی دەرکێشانی زار بەندی شووشە ئاو. 

2 – تڵتە، تڵف.

پڵتەپڵت/piľtepiľt: نتـ:

1 – پەڵتەپەڵتی زار. 

2 – بقەبق.

پڵتەخۆری/piľtexorî: نتـ: زۆرخۆری، خواردنی زۆر لە سەر یەک و نەخۆش کەوتن بەو هۆیەوە.

:: هێندەی پڵتەخۆری کرد لەو باخە، بۆیە نەخۆش کەوت.

پڵتەقاندن/piľteqandin: کتپ: چەقەنەلێدان.

پڵتک/piľtik: نتـ:[ پڵت( پڵتە)+ ک] پڵتۆک.

پڵتۆک/piľtok: نتـ:[ پڵ+ تۆک]

1 – پتە، پیتکە، پەلەپیلکە : بەپشتی پەنجە لێدان، پڵتەلێدان بە دوو قامکان.  پەلەپیتکەیە بە پشتی قامکێکی. 

2 – پێی تفەنگ و دەمانچە.

پڵت هەڵهێنان/piľt heľhěnan: نتـ: سازکردنی دەنگی پڵتە بەدەرکێشان یان دەرپەڕاندنی زارکی بوتری و شتی لەم بابەتە.

پڵتەهاتن/piľtehatin: نتـ:[ پڵت+ ئە+ هاتن] پەیدابوونی دەنگی پڵتە لەدەکێشان و دەرپەڕینی زارکی بوتری.

.

.

.

.