چوڕە/çuře: ن:[ باڵ] کڵاوکوڕە.

پاڵفت، تكە،(شلەمەنی).              

چوڕەپۆپنە/çuře popine: نتـ:[ باڵ] پیزاپیزاک، جوڕەكڵاونە، چكاوك كلی، چنگەڵە، چوڕڕە پۆپنەكی، سەربەكڵاوە، سۆفیلكە، سۆفەقیتە، سۆفیەقیتە، سوریلی، فشەكڵاونە، كوڕكڵاو_ كڵاوكوڕە، كڵاونە : 17 سانتیمێترە ، پەڕ و باڵی قاوەیی ڕێڕێییە، بەرزگی كاڵە، كاكۆڵی هەیە. سینگی قاوەیی كاڵی ڕێڕێییە، كاتی فڕین تووكی ئاماڵ زەردی زێر باڵی دەردەكەوێت. بە بڕای كاكۆڵی كەمترە و هەروەها پشتی پنۆك پنۆك ترە، لە چیمەن، ڕووتەن، دەوروبەری ئاوایییان، كەنار جارە ڕێیان دەبێندرێت. لەسەر عەرز هێلانە دەكات.[ Zoo : Galerida cristata]{ بەحری، ل، 24}.

چوڕە دندووك درێژ/çuře dindûk dirěj: نتـ:[ باڵ] 19 سانتیمێترە. دندووكی درێژ و تا ڕادەیەك كووڕە. پەڕ و باڵی بۆریلەیە. خەتی ڕەشی بە كەنار چاویداكشاوە. سینگی كونجی كونجییە و زگی سپی. لاقی درێژە و شاپەڕی كلكی سپییە. كاتی فڕین خەتی ڕەش و سپی باڵی بە جوانی دیارە. ئەم باڵندەیە گەلێ جار بێ جووڵە كردن لە شوێنێک دەمێنێتەوە و خۆی كووڕ دەكات، كەم وایە هەڵفڕێت، زۆرتر ڕا دەكات، لە شۆرەكات و بیابانی خیزەڵان دەژێت. لەسەر عەرز لە نێو پنچكان هێلانەدەكات.[ Zoo : Alaemon alaudipes]{ بەحری، ل، 25}.

چوڕە سەیرەیی/çuře seyireyî: نتـ:[ باڵ] 11 سانتیمێترە. دندووكی لەهی سەیرە دەچێت، وەك ئەو ئەستوورە. نێرەیان سەری بەڵەكە. سینگی تەواو ڕەشە و پشتی قاوەیییە. مێییەیان بە تەواوی قاوەیی ئاماڵ خاكییە، ژێر باڵی ڕەشە. ئەم باڵندەیە بە گەل دەژێت. لە شوێنی كەم گیا، بە یار و نێو پنچكی تەنكی دەشتان دەبێندرێت. لەسەر عەرز لە نێو پنچكان هێلانەدەكات.[ Zoo : Eremopterix nigriceps]{ بەحری، ل، 25}.

چوڕە گەڵوازە/çuře giľwaze: نتـ:[ باڵ] چوڕڕەقازەلاخی : 19 سانتیمێترە. پەڕ و باڵی زۆر تووكنە. دندووكی ئەستوور و زەردە. خاڵی ڕەشی لە بەرچێڵە دایە. سینگی ڕێڕێی قاوەیییە. لەكاتی فڕیندا شاباڵە سپییەكانی دیاردەكەون. بەبڕای ئەم باڵندەیە ئاماڵ زەردە وخاڵی بەرچێڵەی ئاشكرانییە. لە بەیار، بەردەڵان، زەویوزاران دەبێندرێت. لەسەر عەرز هێلانەدەكات.[ Zoo : Melanocorypha calandra]{ بەحری، ل، 25}.

 چوڕە ملڕەشە/çuře milřeŝ: نتـ:[ باڵ] 16،5 سانتیمێترە. سەری شاپەڕی كلكی سپییە. ملی خاڵی ڕەشی تێدایە. ڕەنگی قاوەیی كاڵی پنۆك پنۆكە. سینگی زەردی كاڵە. كردەوەی لە هی چوڕەگەڵوازە دەچێت. لە دەشتانەی كە گیای تەنك و كورتیان دەژێت.[Zoo : Melanocorypha bimaculata].{ بەحری، ل، 26}.

چوڕە هیندی/çuře hindî: نتـ:[ باڵ] 12 سانتێمێترە. پشتی بۆر و بەرزگی ئاماڵ سپییە. دەنگی ئەم باڵندەیە باشترین نێشانەیە بۆ ناسینی. لەكەنار ئاو وشوێنی سێڵاوگر دەبێندرێت. لە سەر عەرز، لە ناو گیا و گۆڵی سوێر هێڵانەساز دەكات.[ Zoo : Calandrella raytal]. { بەحری، ل، 26}.

.

.

.

.