چڵپ/çiľip: ن:[ دەنگ] چلپ.

چڵپاندن/çiľipandin: كتپ:

1 – خوواردنەوەی ئاوی سەگانە بەزمان.

2 – فێڵ وفەرەجكردن. 

3 – لێكردنەوە، پەڕاندن.

چڵپانن/çiľipanin: كتپ:

1 – چلپەچلپ و دەنگی ئاو خوواردنەوەی ئاوی سەگ وپشیلە. 

2 – [ ئەردە] چەكاندنی مەمك، مژین.

چڵپاو/çiľipaw: ئانتـ:[ چڵپ+ ئاو] قوڕاو، پیساو، چڵكاو، زڵقاو.  

چڵپە/çiľipe: ن: چەكاندنی مەمك و گووان، دەنگی خوواردنێكە، كە بەچاوچنۆكی پەیدا بكرێت و هەڵ بلووشرێ. شڵپەی ئاوێ، لەپلەپ، بەدەنگی ئاو خوواردنەوەی سەگ و پشیلانیش.

چڵپەچڵپ/çiľipe çiľip: ن:[شا] شڵپەشڵپی ئاوێ، لەپلەپ، چلپەی یەك لە دووای یەكتری.    

.

.

.

.