قۆدی/qodî:ن:[ زا][ هـ] ئاوێنە، جام، خۆدی.
{ تێبینی : گۆرانکاری بەسەر ( قۆدی)و ( خۆدی) هاتووە}
قۆدیە/qodiye: ن:
قۆدیک/qodîk: ن:
قۆدیلە/qodîle: ن:[ کۆ] کۆجیلە، قوتیلە، ئاوێنەی گچکە.
.
.
_________________________
قۆدی/qodî: ن: قوتوو _ قووتو، قوتی.
{ لە سلێمانی ( قوتوو)ی پێدەڵێن، بەڵام لە هەولێر دەبێتە ( قۆدی)، لێ لە کەرکوکیش زۆرجار بە( قوتی) ناوی بەکاردەهێنن.
دەوقۆدی/dew qodî: ن: قوتوو.
ئامێری کردنەوەی قۆدی/amêrî kirdinewey qodî: نتـ: قوتوو کەرەوە.
.
.
_________________________
قۆدی/Qodî: ن:[ جێۆ] ناوی گوندێکە سەر بەشارۆچکەی ڕاجۆ لە شاری ئافرین( عەفرین).
.
.
.
.