پێدا/pêda: – : پاشگرێکی لێکدراوە لەزمانی کوردیدا، کە لەدوو ئامرازی( پێ) و( دا) پێکهاتووە، کەبەواتای تێپەر، بەناو، بەنێو، وێڕا، هاوشێوەی پیایە دێت.
پێدا/pêda: ن:[ کباک، زا] پەیدا، پێد.
پێدابردن/pêdabirdin: کتن:[ پێدا+بردن] پیابردن، کەسێک دەگەڵ خۆدا بردن بۆ شووێنێک.
پێداپەرموون/pêapê: کتپ: تێڕادێتن.
پێداتسان/pêdatisan: کتن:[ کارابزر][ پێدا+ تسان] پیاتسان، پێدافسان.
پێداتسین/pêdatisîn: کتپ:[ کارادیار][ پیا+ تسین] پێداتسین، پێدافسین.
پێداتێپەڕبوون/pêdatêpeřbûn: کتن:[ پێدا+ تێپەر+ بوون]
:: کەچووێن بۆ دیابەکر بەماردێن دا تێپەربووێن.
پێداچەقان/pêdaçeqan: کتن:[ پێدا+ چەقان] پیاچەقین، لێچەقان.
پێداچەقاندن/pêdaçeqandin: کتپ:[ پێدا+ چەقاندن] چەقاندنی شتێک بەشتێکدا.
پێداچەقێن/pêdaçeqěn: کتن:[ پێدا+ چەقین] چەقینی شت بەشتێکدا.
پێداچزان/pêdaçizan: کتن:[ پێدا+ چزان] چزانی شوێنکی ئەندام بەشوێنکی داخدا.
پێداچزاندن/pêdaçizandin: کتپ:[ پێدا+ چزاندن] چزاندنی شوێنێک لەئەندام بە شتێکی داخدا یا چزاندنی شتێکی داخ بەجەستەدا. داخ بەلەشەوەنان.
پێداچوون/pêdaçûn: کتن:[ پێدا+ چوون]
1 – درێژەپێدان، لەسەرڕۆیشتن، پێهەڵچوون، بەوێداتێپەڕین.
2 – سمین.
3 – داچوون، چوونەخوارەوە، خوارەوەڕۆیشتن.
4 – دوابینی، لێکۆلینەوە.
پێداچوونەوە/pêdaçûnewe: کتن:[ پێدا + چوونەوە]
1 – گووتنەوەی شتێک لەبری یا لە ناو نووسراوێکدا
:: بەوانەکەتدا بچۆرەوە.
2 – دووپاتکردنەوەی شتێک.
:: بەو دوور مانەدا بچۆرەوە.
3 – سەرنجدانەوە
4 – دووبارەدرێژەپێدان، دووبارەلەسەرڕۆیشتن، دووپاتکردنەوەی شتی نووسراوە وە، خوێندنەوە.
پێداخشان/pêdaxiŝan: کتن: پیاخشان، بەسەرداچوون، بەسەرداتێ پەڕین.
پیاخشاندن/pêdaxiŝandin: کتپ: بەسەرداتێپەڕاندن، لێخستن. تەماشاکردن، لێووردبوونەوە، لێنۆرین، چەوت وچیلەدان.
پێداخوڕان/pêdaxuřan: نتـ:[ ڕۆژ] شانازی.
پێدادان/pêdadan: کتپ:
1 – گەیشتنە مەبەست و ئارەزوو.
2 – دەستپێکردنەوە.
3 – هێرش بردنەسەر.
4 – داپۆشێە بە لێفە یان بە جاجم یان هەر پێخەفێکی دیکە.
پێدادان/pêdadan: کتن:[ پێدا+ دان]
1 – پاڵینی شتێک بەشتێک. لەسەر وگوێلاک دان
:: دارێکی پیادا.
2 – داپۆشینی شتێک بەشبێک، بەسەردادان، بەسەردابلاوکردنەوە (پۆشە).
:: لێفەکەی پیادا.
3 – شەق هەڵدان
:: هەرکەدی دەستی کرد بە پیادانی.
4 – دزینی شتی کەم بەها. گەندەدزیی کردن.
:: هەرچی بەردەستی کەوێت پیادەدا.
پێدادروون/pêdadirûn: کتن:[ پێدا( پیا)+ دروون] دروونی کوتالێک بەسەر کوتاڵێکی تردا.
پێداڕشانەوە/pêdařişanewe: کتپ :[ پێدا+ ڕشانەوە] ڕشانەوە بەسەر کەسێکدا.
پێداڕاگەیاندن/pêdařageyandin: کتپ :[ پێدا+ ڕاگەیاندن]
1 – بەگوێ دادانی هەواڵ و فەرمانێک.
2 – بەشدانی هەمووان.
پێداساوین/pêdasawîn: کتن:[ پێدا+ ساوین] لێخشان، پیاساوین، پێداسوون، تێهەڵسوون. سونەوەی شتێ بە شتێک، رێخستن.
پێداسوون/pêdasûn: کتپ:[ پێدا+سوون] پیاساوین.
پێداشۆڕبوونەوە/pêdaşořbûnewe: کتپ: شۆڕبوونەووەی شتێک بە شتێک دا.
پێدافسان/pêdafisan: کتپ:[ کباک] فیسکان، پێداتسان.
پێدافساندن/pêdafisandin: کتپ:[ کباک] فیسکاندن، پێداتساندن.
پێدافسین/pêdafisîn: کتپ:[ کباک] پێداتسین، فیسکین : پەڕینی کەڵەباب بۆ سەر مامر(مریشک) بۆ جووت بووە و فس خواردنی مریشک لەبەری.
پێداکەوتن/pêdakewtin: کتن:[ پێدا+ کەوتن]
1 – بەسەر کەسێک داچوون. لە ناکاو تووس هاتن و غافڵکردنی کەسێک.
2 – بەبێویست و لەناکاو تووشی شوێنێک هاتن.
3 – شتێک لە بەرزییەوە بەسەر لەش و گیان داکەوتن.
4 – دەوڵەمەند بووە لەپڕ، بەسەر ماڵ و پارەیەکی زۆر داکەوتن.
پێداکردن/pêdakirdin: کتپ:[ پێدا+ کردن]
1 – پێوەکردن، پێوەبەستن، لێبە ستن. پێداهەلاوەسین.
:: جلەکانی پێداکرد و هاتەوە( بە تەنافەوە).
2 – بەسەردڕاشتن، بەسەرداکردن، بەسەرداپرژان : هەر چشتێکی وورد وەک : برنج، شەکر، نوقل و پارە.
3 – ئاو یان شلەمەنی بەکەسێکدا کردن.
پێداکێشان/pêdakêşan: کتپ:[ پێدا+ کێشان]
1 – ماڵیین بە شتێکدا، تێسرەواندن، لێدان، شەقلێدان _ شەقەزللە لێدان : دار یان قامچی لێڕاکێشان.
2 – شان پێداکردن، لرف لێدان، ماڵی خەلک بەخۆڕایی و بێ پرس بردن. گەنگەدزیی کردن.
3 – داکەندنی بە زۆری پاتۆڵ یا شەروالـی کەسێک بۆ دەستدترێژی لێکردن، تێڕاکردن.
4 – پێدادان : بەسەردادانی پەتوو یان پێخەو بەسەر کەسێک یان تشتێک.
پێداگرتن/pêdagirtin: کتن:
1 – پێچەقاندن، سووربوون لەسەر داخوازێک، لەسەر ڕۆیشتن، میچ لەسەر گرتن، پرس درێژکردن، چیڕەدرێژکردن.
2 – داپۆشین، شتێک بە ڕوی شتێکداگرتن، شاردنەوە، پەردە بەسەرداگێڕان.
پێداگەنین/pêdagenîn: کتپ، ن:[ ئەردە][ پێدا+گەنین] پێڕاگەیشتن، ئازایی، جووامێری.
پێداگەیاندن/pêdageyandin: کتپ:[ پێدا+گەیاندن] بەدەست گەیاندن، فریاخستن، لەکاتی پێویستدا شت هێنان.
پێداگێڕان/pêdagêřan: کتپ:[ پێدا+گێڕان] بەسەردابلاوکردنە وە، شتێک بەسەر شتێکداگێڕان.
پێداماڵین/pêdamaľîn: کتپ:[ پێدا+ ماڵین]
1 – پێدادان، پێدا کێشان، پێداهێنان، پێداماڵێنی شتێک بە شتێکی دیکەدا.
2 – لێدان بەدار.
پێدانووسان/pêdanûsan: کتن:[ پێدا+ نووسان]
1 – پێوەچەسپان، پێدانووسان، لکانی شتێک بە شتێکی ترەوە.
2 – گازلێگرتن.
3 – ئاو هەر بە دەم فأکردن.
پێدانووساندن/pêdanûsandin: کتپ:[ پێدا+ نووساندن]
1 – بەسەرالکاندن، پێدانووساندن، لکاندنی شتێک بەشتێکی تردا.
2 – بە سەرداچەسپاندن.
پێداویست/pêdawîst: نتـ:[ پێدا+ ویست]
1 – پێویست، ئاتاج، کەڕەواڵە، گەرەک.
2 – [ مجـ] هەژار، دەستکورت، ئاوسەرکەم، زوو گوور.
پێداویستن/pêdawîstin: کتن:[ پێدا+ ویستن] ویستن، خووازتن، گەرەکبوون.
پێداویستی/pêdawîstî: نچ:[ پێداویست+ ئی]
1 – پێویستی.
2 – کەمایەسی، هەژاری، دەستکورتی، ئاوسەرکەمی، زووگووری.
تێبینی |
هەر ئەو جۆرەی پێویست لە چاوگی پێویستن کەوتووە (پێداویست)یش دەبێت لەچاووگی پێداویستن کەوتبێت، کەچی وەها چاوگێکمان کە کوردیی دا نیە.{ نانەوازادە}. |
پێداهاتن/pêdahatin: کتن:[ پێدا+ هاتن]
1 – بە لەش دابورین.
:: مچوڕکم پیاهات.
2 – وێڕاهاتن، بەشوێنێک دا ڕووێشتن و تێپەڕین.
:: کاروان بێرە دا هات و تێپەڕی.
3 – بەسەرداهاتن، تووشبوون.
:: دوژمن پێداهاتە خوار و چی نەهێشت.
4 – درێژەدان بە قسە، لەسەرڕۆیشتن بابەتێک.
پێداهاتنەوە/pêdahatinewe: کتن:[ پێدا+ هاتن+ەوە] دیسان خوێندنەوەی دەرس و کتێب، پێداچوونەوە.
پێداهانین/pêdahanîn: کتپ:[ پێدا+ هانین]
1 – پێداماڵین.
2 – بەسەرداهێنان
پێداهاوردن/pêdahawrdin: کتن:[ پێدا+ هاوردن]
1 – پێخشان: دەست بەسەردا هاوردن.
2 – دەرچوون لەزماندا
:: هەم گەنێ پیاهاورد.
پێداهەڵبژاردن/pêdaheľbijardin: کتپ:[ پێدا+ هەڵبژاردن] پیداهەڵبژاردن.
پێداهەڵپەڕیین/pêdaheľpeřîn: کتپ:[ پێدا+ هەڵپەڕایین ] هەستان و بەگژ یەکێکداچوون.
پێداهەڵپەساردن /pêdaheľpesardin: کتن:[ پێدا+هەڵ+پەساردن] پیهەڵپسارتن، پێهەڵ پەساردن، ئامراز و شتی درێژی وەک پەیژە و چەڵەکە و … بە دریژایی بە دیوار یا بە شوێنێکەوە نان بۆ ڕاگرتنیان. پا ڵدانی شتێک بە شتێکەوە
:: بێل بە دیوارەوە هەڵپەسێرە.
پێداهەڵپژان/pêdaheľpijan: کتپ:[ پێدا + هەڵپژان] پیاهەڵپژان.
پێداهەڵتەقان/pêdaheľteqan: کتپ:[ پێدا + هەڵتەقان] پیداهەڵپەڕان.
پێداهەڵتەقین/pêdaheľteqîn: کتپ: [ پێدا + هەڵتەقیین] پیداهەڵپەڕین.
پێداهەڵچەقین/pêdaheľçeqîn: کتپ:[ پێدا+ هەڵ+چەقیین] تێچەقینی دڕک و تەلاش و بزمار بەلەشدا.
پێداهەڵچوون/pêdaheľçûn: کتپ:[ پێدا+ هەڵ+چوون] پێهەڵچوون، جۆرێک وەسەرکەوتنە، کە پتر بۆچوونە سەر دار و بەرزاییەکی لەم چەشنە، کە دار یا دارتێل لە باوەش داکرێت و بە پێ لە شوو ێنێکی چەقاندن خۆ هەڵدەکێشنە سەر.
پێداهەڵخۆنین/pêdaheľxonîn: کتپ:[ پێدا + هەڵخۆنین] پیاهەڵخوێندن.
پێداهەڵخوێندن/pêdaheľxwěndin: کتپ:[ پێدا+ هەڵ+ خوێندن] غەیبەت کردن، خراپ گووتن دەربارەی کەسێک.
پێداهەڵدان/pêdaheľdan: کتپ:[ پێدا + هەڵدان] مەدح کردن، تاریف کردن.
پێداهەڵڕوڕنین/ pêdaheľřwanîn: کتپ:[ پێدا + هەڵ +ڕوڕنین] لەخوارەوە بۆ بەرەووژوور ڕوڕنین. تەواشای بەروژووکردن.
پێداهەڵزنین/pêdaheľzinîn: کتپ:[ پێدا + هەڵ+زنین]
1 – پێهەڵگەڕانی گیاندار بەشتێکدا.
2 – تێوەپێچان، هەڵزەنین.
پێداهەڵشاخان/pêdaheľŝaxan: کتپ:[ پێدا + هەڵ+ شاخان]
1 – ڕووبەڕوو و بەگژداچوون.
2 – تەریقکردنەوەی کەسێک لە ناکۆکیدا.
پێداهەڵشاخینpêdaheľşaxîn: کتپ:[ پێدا+ هەڵشاخیین] پیاهەڵشاخان.
پێداهەڵکالان/pêdaheľkaľan: کتپ:[ پێدا+ هەڵ+کالان] ئێرەیی بەکەسێ بردن. قسەی حەسودانەی کردن.
پێداهەڵکاڵین/pêdaheľkaľîn: کتپ:[ پێدا+ هەڵ+کاڵین] پیاهەڵکالان.
پێداهەڵگەڕان/pêdaheľgeřan: کتن:[ پێدا+هەڵ+ گەڕان] پێداهەڵگەڕان.
1 – وەسەرکەوتن لە خوارەوە بەرەو سەر، چوونەسەرلە کێو وبەرزایی.
2 – جڕوجانەوەر کەوتنە لەش.
:: ئەسپێم پێهەڵگەڕە.
:: لەو مێروولانە نزیک مەبەوە پێت هەڵدەگەڕێن.
پێداهەڵگەڕاندن/pêdaheľgeřandin: کتپ:[ پێدا+ هەڵ+گەڕاندن] پیاهەڵگەڕاندن.
پێداهەڵمێزان/pêdaheľmêzan: کتپ:[ پێدا+ هەڵ+مێز] بەسەردامێزتن، لەبالاوە مێز بەشتێکدا کردن.
پێداهەڵمێزتن/pêdaheľmêztin: کتپ:[ پێدا+ هەڵ+مێزتن] پیاهەڵمێزان، لەبالاوە مێز بە شتێکدا کردن.
پێداهەڵمیزتن/pêda heľmîztin: کتپ:[ پێدا+ هەڵمیزتن] پیاهەڵمێزتن.
پێداهەڵمیزین/pêdaheľmîzîn: کتپ:[ پێدا+ هەڵمیزین] پیاهەڵمێزان.
پێداهەڵنان/pêdaheľnan: کتپ:[ پێدا+ هەڵنان] پیا هەڵپەساردن.
پێداهەڵنوڕڕین/pêdaheľnwařîn: کتن:[ پێدا+ هەڵنوڕڕین] پیاهەڵنوڕڕین : لە خوارەوە بۆ سەرەوە تواشاکردن.
پێداهەڵووتن/pêdaheľûtin: کتن:[ پێدا+ هەڵ+ووتن] پیداهەڵدان، پیاهەڵووتن.
پێداهەڵواسین/pêdaheľwasîn: کتن:[ پێدا+ هەڵ+واسین] پێهەلاواسین، پێهەڵواسین، پیداشۆرکردنەوە، پیانان : هەڵواسینی شتێک بە شتێکی بەرزتردا.
پێداهێنان/pêdahênan: کتپ:[ پێدا+ هێنان]
1 – پێداماڵین، پیاماڵین، پیاساوین : شتێک بە شتێک داهێنان بۆ بۆمەبەستی ساف یان لووس کردن.
2 – بریتی یە لە خەلاس کردن.
:: دەستێکی بەماڵەکدا هێنا.
.
.
.
.