بێڕەزا/bêřeza: ئان:[ بێ+ ڕەزا]
1 – ڕەزاگران، ناشیرین، ڕەزاتاڵ.
2 – زۆردار، زیاندەر، بێ ئامان، بێبەزە، دڵڕەق.
بێڕەزابوون/bêřeza bûn: کتن:[ بێڕەزا+بوون]
1 – دڵڕەق بوون، زاڵم بوون.
2 – خوێنتاڵ بوون.
خۆبێڕەزا کردن/xobêřezakirdin: کتپ: ناحەزکردن و خۆ لەبەرچاون خستن، خۆ خوێنتاڵ و ئێسک گران کردن.
.
.
.
.