بێدار/bêdar: ن: ئانتـ:[ هەخـ : ویغراد][ بێ+ دار]

1 – هۆشیار، نەخەوتوو، بەئاگا، وەخەبەر. 

2 – لاواز.

بێداربوون/bêdarbûn: کتن: بەئاگابوون، وەئاگاهاتن، وەخەبەرهاتن.

بێداربوونەوە/bêdarbûnewe: کتن: هۆشیاربوو نەوە، بەئاگابوونەوە، لەخەوهەستان، ئەڵسانن.

بێدارکردن/bêdarkirdin: کتن:[ بێدار+ کردن] وەخەبەرهێنان، لەخەوهەستاندن.

بێدارکردنەوە/bêdarkirdinewe: کتپ: هۆشیارکردنەوە، ئاگاکردنەوە، لەخەوهەڵساندن.

بێداروماڵ/bêdarûmaľ: نتـ:[ بێ+ دار+و+ ماڵ] هەژاری.

بێداریی/bêdaryî: نچ: هۆشیاریی، خەوزڕانی، بێ خەویی، شەوبێداری، بیاری.

.

 

.

.

.