خەپ¹/xep: ن: حەپ، قوتدان لە زمانی منداڵاندا.
.
.
_____________________
خەپ²/xep: ن: دوای وشەی (خڕ) بەواتای هەراش و قەڵەو دێت.
خەپار/xepar: نتـ:[ خەپ+ ئار] خەپەتۆڵە، بەڵان لەگەڵ( خڕ) بەکاردەهێندرێت.
:: خڕ و خەپارە.
خەپار²/xepar: ن:[ کشت][ کباک]
1 – وەرد : زەوی دووبارە کێڵانەوە. خۆش بوونی کێلگە بۆ چاندن.
2 – بژار.
خەپانە/xepane: ئانتـ:[ خەپ+ ئانە] خەپەتۆڵە، تێکسرماو، قوڵەبنە : منداڵێکی خڕ، پڕ، قەڵەو و ئێسک سووکە.
خەپەتۆڵە/xepetoľe: ئانتـ:[ خەپ+ ئەتۆڵە] خەپار، خەپانە، خەپە، خەپەتۆرە، خەپەرە، خڕکەڵە، قوڵەبنە :
1 – منداڵێکە، کە پێی هەڵگرتبێت خڕ و پڕ بێت.
2 – [ ڕۆژ] ئەو تووتکە سەگانەیە، کە تازە چاوی ترووکابێت و قەڵەو، خڕ و پڕ بێت.
خەپەرە/xepere: نتـ:[ خەپ+ ئەرە] خەپەتۆرە، بۆ فەرخەی ساوا بەکاردەبرێت، کە کەمێک گەورەبووبێت، ساوای قەڵەو.
خەپەرەبوون/xeperebûn: کتن:[ خەپەرە+ بوون] قەڵەوبوونی ساوا.
خەپەرەکردن/xeperekirdin: کتپ:[ خەپەرە+ کردن] نوستنی هێندێ گیاندار وەک تووتکە سەگ و پشیلە بە گرمۆڵەیی.
خەپەڵە/xepeľe: نتـ:[ خەپ+ ئەڵە] خرپنە، خەپەتۆڵە.
خەپر/xepir: ن:[ کشت][ کباک] وەرد، دووبارە کێڵان.
خەپراندن/xepirandin: کتپ:[ کشت][ کباک، زا] وەرددانەوە، خۆش کردنی زەوی بۆ چاندن.
.
.
.
.