خەت ¹ /xet: ن: لە ئاڤێستادا بەدەنگی بەهێڵی گاسن دەگووترێت لەکاتی کێڵانی زەویدا کە لە خاک دەدات. هەڵبەت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای گەنم چاندن لەمێتزپپۆتامیا.
لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە، ل، | ||
گۆکردنی بە کوردی | زمانی ئاڤێستایی | واتای بە ئینگلیزی |
خەد | dax | line |
1 . داخ _ دێخ، دێر، خیت، کێڕ : دێخی خەنجەر و تیغان.
:: خەتی جووت: هێڵی جووت.
2 . هێڵ، نووسین : باریکەیەک لە قاقەزدان بە قەڵەم. [ ع : خط].
:: خەتە سوورێ لە خۆم دوورێ :
3 . تەنها خۆخۆشوویستن، خۆخۆییکردن، گووێنەدان بەکەس.
4 . خۆلەکارەسات یان قەوماو دوورە پەرێزگرتن.
:: خەتی دەس: دەست نووس.
:: خەتی گاسن
:: خەتی سنوور: هێڵی سنوور.
خەتات/xetat: نتـ:[ خەت+ ئات]
1 . وەسمەی برۆ : خەنە و ڕەنگ، ڕەنگ کە لە برۆ دەدرێت : دەرمانێکە بۆ جوانی و ڕەشبوونی لە برۆ دەدرێت.
2 . [ ع : خطاط] خۆشنوس، جوان نووسین.
خەتاتی/xetatî: نچ: رازانەوە یا ئاڕایشت بە خەتات.
خەت بۆکێشان/xet bokêşan: کتپ:[ ئد]
1 – ئاوی گوێچکەدان، پێشەکی کەسێ وریاکردنەوە، خەتدان.
2 – تەگبیر و ڕا بۆ کەسێکردن، ڕاوێژ بۆکەسێکردن، ڕەنگ بۆکەسێ ڕشتن( لە بارەی چۆنیەتی کارێک یان ئامۆژگاری شتێک){شوان. ل. 537-538}.
خەتخەت/xetxet: ئانتـ:[ کهـ] دێغ دێغ، داغ داغ، میلدار، ڕێ ڕێ، میل میل. هێلدار، خالخال.
خەتخۆش/xetxoş: نتـ: خۆشنووس.
خەتخۆشی/xetxoşî: نچ: خۆشنووسی.
خەتدار/xetdar: نتـ:[ خەت+ دار] دێغدار، داغدار.
خەتداری/xetdarî: نچ:[ خەتدار+ ئی] دێغداری، داغداری.
خەتدان/xetdan: کتپ :
1 – (شت) نووسین.{ شوان. ل. 538}،
2 – خەت دڕێ{ ح، درودی. ل 60}.
خەتکەش/xetkeş: نفا:[ خەت+ کەش] خەتكێش.
خەت کوژێن/xetkujên: نفا:[ خەت+ کوژێن] خەتکوژێنەوە.
خەتکێش/xetkêş: نفا:[ خەت+ کێش( كێشان)]
1 . پارچە ئاسنێکی پانە یان پارچە دارێکە بزماری لە سەر دراوە هی دارتاشی.
2 . راستە، خەتکەش.
خەتکێشان/xetkêşan: کتپ:[ خەت+ كێشان]
1 . خەتلێدان، کێرلێدان، هێڵ کێشان.
2 . وێنەدەرهێنان، نەخشاندن.
خەت لێکێشان/xetlěkêşan: کتپ:[ ئد][ خەت+ لێ+ كێشان] پێشبینی دواڕۆژێکی ناخۆش بۆ کەسێ کردن، نوقلانەوو دواڕۆژێکی خراپ بۆ کەسێ لێدان.
خەت لێدان/xet lêdan: کتپ:
1 . سڕینەوە.
2 . چاوپێخشاندن.
3 . تێبینی لەسەرنووسین.
خەت نەتەر/xet neter: نتـ:[ ئەردە] خەتێکە جادووگەران لە دەورەی خۆیانی دەکێشن و لە ناویدا خەریکی جادووبازی.
خەتوخاڵ/xetûxaľ: نتـ: خەت ومیل.
خەتی نووسین/xetî nûsîn: نتـ:
خەتی جووت/xetî cût: نتـ:[ کشت] هێلی جووت.
خەت پێداکێشان/xet pêdakêşan: کتپ: سڕینەوە.
خەت لێدان/xetlêdan: کتن: خەتکێشان، دێخ کێشان.
خەتی مێخی/xetî mêxî: ن:[ خەت+ ی+ مێخ+ ی] نڤسینا میخی : رێگەیەک بووە بۆ نووسین، لە لایەن سۆمەر یەکانەوە بەکارهێندراوە، سەری نیشانەکان لە شێوەی بزماردا بووە.لەسەر پارچە قوڕ و تاشەبەرد نووسراوەتەوە.[ ئینگـ : cuneiform]
.
.
_______________
خەت ² /xet: ن:[ توێ] گەنگەموو: مووی تازە لەروی لاو دەرهاتو.
:: تازە خەتی داوە.
خەت خسن/xisin xet: ئانتـ:[ کهـ] ردێن پەیداکردن.
:: جماڵ مناڵە، جارێ خەت نەخسگە.
خەتدان/xetdan: ن: موو لەڕووهاتن، باڵق بوون، موولێهاتن(لاو)، خەت خستن، ڕیش و سمێڵ دەرهاتن، هەرزەبوون.{ شوان، ل، 538}.
.
.
.
.