خودا/xuda: ن:[ ئاین][ خود+ ئا]
1 – ئهزد، ئێزد _ ئێزەد، باگا( ئەردە)، پەرستراو، خوا، خودا، خوڵا، خوەدێ( کباک)، هۆما( کباک، زا)، یەزتە _ یەزد، یەزدان.
:: بئەمرا خوەدێ.
:: ب خوەدێ.
:: چ ژ خوەدێ و چ ژ بەنیا.
2 – خاوەن – خاوەند.
خوداپەرست/xuda perst: نفا:[ خودا+ پەرست(پەرستن)] خوڵاپەرست، خوواپەرست، پەرستدار .
خوداپەرستن/xuda perstin: کتن:[ خوڵاپەرستن.
خوداپەرستی/xuda perstï: نچ: خوڵاپەرستی.
خوداچەنی/xuda čenî: نتـ:[ هـ] ماڵیاوا ( خواحافیز).
خوداحافیز/xuda ĥafîz: نفا:[ خودا+ حافیز()] ماڵ ئاوا.
خوداحافیزی/xuda ĥafîzî: نچ: ماڵ ئاوایی.
خوداحافیزی لێکردن/xuda ĥafîzî lêkirdin: کتپ: ماڵ ئاوایی لێ کردن.
خوداخودا/xudaxuda: ن:[ کهـ] پاڕانەوە.
:: هەر خوداخودام بوَ : قسەبکەی.
خوداخوداکردن/xudaxudakirdin: کتپ:[ کهـ] پاڕانەوە، گەر خوداحەزکات.
:: خوداخودا کرد کەس لێیان دەرنەچووگ.:: خوداخودا بکە، دەنگ نەکەن.
خوداکردن/xudakirdin: ن: تکاکردن.
خوداخۆشی نایە/xuda xošî naye: شڕ: خواڕەوای نابینێ و قبووڵی ناکات.
خوداداد/xudadad: نتـ: خوداداو، ئەی خودا بەهارارو داد.
خودادادی/xudadadî: نتـ: خوداداوی، لەبەر خودا هاوار و دادکردن و پاڕانەوە.
خوداڤەند/xudavend: ن: خوداوەند، پەروەدەگار.
خوداڤەندی/xudavendî: نچ: خوداوەندی، پەروەدەگاری.
خوداگرتن/xudagirtin: کتن:[ خودا+ گرتن] ئازاردان لەلایەن خوداوە، کەوتنە بەر دادگای خودا، سەندنی تۆڵە بەر بەندەیێکی گوناهکار.
خوداگیر/xudagîr: نفا:[ ]
1 – خوڵاگیر، غەزەب لێ باریو.
2 – زاڵم، دەست درێژکەر بۆ مافی بێدەستەڵات.
خوداگیربوون/xudagîrbûn: کتن:[ ] خوڵاگیربوون.
خوداگیرکردن/xudagîrkirdin: کتپ:[ ] خوڵاگیرکردن.
خوداگیری/xudagîrî: نچ:[ ] خوڵاگیری، بێ ئینسافی : کاری ناڕەوایی و بێ ویژدانی.
خوداناس/xudanas: ن:[
خوداناسی/xudanasî: ن:[
خوداناسین/xudanasîn: ن:[
خودانەخواستە/xuda nexiwaste: نتـ:[ ] خودانەکا، خوڵانەکا، خوڵانەخوواستە.
خودا نەکات/xuda nekat: نفا:[ ] خوڵانەخوواستە.
خودانەناس/xudanenas: ن:[
خودانەناسی/xudanenasî: ن:[
خوداوەند/xudawend: نتـ:[ خودا+ وەند] خوداڤەند _ خواوەن.
خوداوەندی/xudawendî: نچ: خوداڤەندی _ خواوەنی.
خوداێتی/xuda êtî: نچ: خودایەتی، خوڵایەتی.
خودایا/xudaya: شڕ: ئەی خودا!.
خودایە/xudaye: شڕ: خودایا.
خودایەتی/xudayetî: نچ:[ خودا+ یەتی] خودێتیم خوڵایەتی.
خودایەری/xudayerî: ن:[ ]
خودایی/xudayî: نچ:[ خودا+ ئیی] خووایی، خوڵایی.
.
باخودا/baxwda: ئانتـ:[ با+ خودا] ئەو كەسەی لەگەڵ خودا بێت، بڕوا هەبوونی كەسێك بە خودا. لە خوداترس.
{
لەم بەحری فیتنە بەكەڵكی نەجاتت بدا خودا
داوێنی باخودا بگرە، بەردە ناخودا
}{مەحوی}.
.
باخودایی/baxway: نچ: لە خوداترسی. بەبڕوایی.
بێخودا/bêxuda: ئانتـ:[ بێ+ خودا]
1 – ناخودا، مولحد( ع)، بێخوا.
2 – بێبەزەیی.
:: پیاوێکی بێخودایە بەزەیی وەکەسدا نایا.
بێخودایەتی/bêxudayetî: نچ: ناخودایەتی، ئیلحاد(ع)، بێخاویەتی.
بێخودایی/bêxudayî: ئان:[ بێ+ خودا+ئیی]
1 – بێخوایی.
2 – بێرەحمی. بێبەزەیی.
جێگای خوداپەرستن/cêgay xudaperstin: نتـ: پەرستگە.
.
.
.
.