بێحەوسەڵە/bêĥewseľe: ئانتـ:[ بێ+ حەوسەڵە] بازر، بهن تەنگ، بێتاقەت، بێواز، جاڕز، کەم پشوو، بێواز، وەڕەز، وەڕس : کەسێ زوو هەڵبچێت و تووڕە ببێت.
بێحەوسەڵەبوون/bêĥewseľe bûn: کتن: بێوازبوون، بێتاقەت بوون.
بێحەوسەڵە کردن/bêĥewseľe kirdin: کتپ: بێتڕقەر کردن، بێوازکردنی کەسێک، جاڕزکردن.
بێحەوسەڵەیی/bêĥewseľeyî: نچ: بێوازیی، بێتاقەتیی.
.
.
.
.