بێحورمەت/bêĥurmet: ئانتـ:[ بێ+ حورمەت] کەسێک کە ڕێز وحورمەتی خەڵکنەگرێت.
بێحورمەت بوون /bêĥumet bûn: کتن:[ بێحورمەت+ بوون] ڕێز وحورمەت نەگرتن.
بێحورمەتیی/bêĥurmetî: نچ:[ بێحورمەت+ ئیی ] سووکایەتی، بێڕێزیی.
:: ئەوە بێحورمەتییەکی زۆرە، کەلەبەر میوانی هەڵنەستی.
بێحورمەتیی پێکران/bê ĥurmetî pêkiran: کتپ:[ بێحورمەتیی+ پێ+ کران( کردن)] سووکایەتی لە لایەن کەسێک یان کەسانێکەوە پێکران.
بێحورمەتیی پێکردن/bêĥurmetî pêkirdin: کتپ:[ بێحورمەتیی+ پێ+ کردن] سووکایەتی بەکەس یان کەسانێک کردن، ڕێزنەگرتن.
بێحورمەتیی کردن/bêĥurmetî kirdin: کتپ:[ بێحورمەتیی+ کردن] ڕێزدانەنان، حورمەت نەگرتن.
.
.
.
.