بژی/bijî: ف:[ ب+ ژی( ژیان) ] بوژی: ووشەی نەمری و رێژی
:: بژی کورد و کوردستان.
بژین/bijîn: نتـ: لەکاتی ئافەرین و شاباشدا بەکاردەهێندرێت.
بژیک/bijîk: ئانفا:[ ب+ ژی( ژیان)+ک] خۆژی، خۆژیو، خۆبژێو : کەسێک چاوی لەیارمەتی کەسی تر نەبێت.
بژیو/bijîw: ئانفا:[ ب+ ژی(ژیان)+ و] بژێو، مایەی ژیان، بژیک
1 – هەرچی زیندەوەی پێ بژێت.
2 – ئەوەندە داهات و خواردەمەنییەک کە مرۆڤ یان گیاندار بۆ زیندوومانەوە و ژیان پێویشتی پێیەتی.
بژیویی/bijêwyî: نچ:[ بژیو+ ئیی]
1 – پێداویستی ژیان.
2 – ژیوار: ئازووخەی ناوماڵ.
:: پیاوەکە دەبێت بۆ ئەو مانگە بیرێک بکەیەوە، بژیومان لە ماڵ دانیە.
بژی مەمر/bijî memir: شڕ:[ ڕۆژک، کهـ] ژیانی کوڵەمەرگی
:: کارەگەمان بژی مەمرە.
.
.
_____________________
بژی/bijî: ن:[ کباک]
1 – یاڵ، ژی، ژە، دەهف: مووی ملی وولاغ، مووی سەرملی ئەسپ
:: بژی وولاخ.
:: بژی گیایان.
2 – کاکۆڵی سەرهەینە ، گودڵە، فڕ : چەند موویەکە لەپێش ناچەوانەوە دەهێڵرێتەوە بۆ جوانی.
3 – بەری پیاو.
.
.
.
.