گل ¹ /gil: ن:[ جێۆ] هۆزێکە لەنێو داودە و زەنگنەی لای کەرکووکێ بڵاوبوونەوە.

:: بنارگل لە گەرمیانە.

.

.

_________________

گل ² /gil: ن:[ فەیلی، کباش] کەڕەت، جار، چەڵ، ڕا، هەل.

:: چەن گل : چەند جار.

.

.

____________________

گل ³ /gil: ن:[ هـ][ نخ] چاوئێشە، ئازاری چاو : ژانی زۆر بەدژواری چاوان و ئیدی.

گل کەرڎەی/gil kerđey: کتپ:[ هـ][ نخ] ئێشان و ژان کردنی چاو.

لە گل کەوتن/gil: ن: لەکارکەوتن، لەهێز کەوتن، ژانی زۆر بە دژواری چاوان ئیدی. 

.

.

___________________ 

گل 4 /gil: ن: [ هـ] زەوت، گڕ، هێشتنەوە.

گل ئەوەدای/gil ewe day: کتپ:[ هـ] گلدانەوە، لای خۆهێشتنەوە.

گل ئەوە دریا/gil ewe dirya: کتپ:[ هـ] گل دراوە.

گل ئەوە دریای/gil ewe diryay: کتپ:[ هـ] گل درانەوە.

گلدان/gildan: کتپ: گڕدان، زەوت کردن.  

گلدانەوە/gildanewe: کتپ: دەستبەسەری، ڕاگرتن، گەڕاندنەوە، گێڕانەوە، لای خۆهێشتنەوە.[ ئینگـ : Detention ]

:: بۆ خۆم گلمداوە : بۆ خۆم گڕم داوە.

گلدای/gil day: کتن:[ هـ] گلدان.

گلدایۆ/gil dayo: کتپ:[ هـ] گلدانەوە. لای خۆهێشتنەوە، گلۆدای( هـ).

گلدریایۆ/gil diryayo: کتپ:[ هـ] گلدرانەوە، لای خۆ‌هێڵرانەوە.

گلۆ وارڎەی/gilo warđey: کتن:[ هـ] گل خواردنەوە، مانەوە.

گلۆدریا/gilo dirya: نفا:[ هـ] گل دراوە، گلۆدریێ.

گلۆدریای/gilo diryay: کتپ:[ هـ] گل درانەوە.

گلۆدەر/giloder: نفا:[ هـ] گلۆدەرە( هـ)، گل دەرەوە، هێڵەرەوە.

.

.

_________________

گل 5 /gil: ن:[ کباک] کیل : kîl، کیلتە : kîlte، بەکرە : bekre، خەنێکە : xenêke، جوورەیەکی ئاخێیە.{ ئیزۆلی، ل، 671}

.

.

__________________

گل 6 /gil: ن:

جووڵانەوە _ جووڵە، سووڕانەوە.

تل، تلێر، خل، خلێر. { مەردۆخی، ل، 426}. 

گل بوونەوە/gil bûnewe: کتن: خلۆربوونەوە.

گل خواردن/gil xiwardin: کتن: گەڕانەوە، وەستان، خلۆربوونەوە، بەدەورەدا سووڕان.  

گل خواردنەوە/gil xiwardinewe: کتن: گەڕانەوە لە مەرگ، بەڵا، ڕووشە. 

گل کەوتە/gil kewte: ئانتـ:[ هـ] لەجوولە کەوتوو.

گل کەوتەی/gil kewtey: کتن:[ هـ] لەجوولە کەوتن، گل کۆتەی( هـ).

گل کردنەوە/gil kirdinewe: کتن: خلۆرکرنەوە. { گیو، ل، 815} 

گلنای/gilnay: کتپ:[ هـ] گلاندن، سووڕاندن.  

گلۆک/gilok: ن: وێڵە.   

گل وزتەی/gil wiztey: کتپ: [ هـ] گل وستەی( هـ)، لە جوولەخستن.

گل وخول/gil û xul: کتپ:[ ڕۆژ] گلان و خولان، گواستنەوە بۆ. سووڕان و گل و خولبوون.

گل و گۆ/gil û go: ن:[ هـ] جوولە و گۆ.

گل و گۆ کۆتە/gil û go kote: ن:[ هـ] لە جوولە و گۆ( قسە) کەوتو.

گل و گۆ کۆتەی/gil û go kotey: ن:[ هـ] لە جوولە و گۆ( قسە) کەوتن.

.

.

__________________

گل 7 /gil: ن: ئاخێ سپی یان چینی. 

گلکاری/gilkarî: نچ:[ گل+ کار( کردن)+ ی]  ئاخێ سپی یان چینی بۆ گلکاری[ ئینگـ : kaoline: کاۆلین ].{ سەلاحەدین، ل، 458}

.

.

.

.