تێکەڵ/têkeľ: نتـ، ئانتـ:
1 – تێکل( کباک، زا)، پاڵۆش، ئاوێتە، ئامێتە، لێکدراو، تەڤلهەڤ، تەڤل، هوومین : چەند چشتێکی، کە تێکەلاوی یەکتری بووبن.
2 – ئاشنا، دۆست، خزم.
تێکەڵ بەیەکتردران/têkeľ beyektirdiran: کتپ: دریای پێوەرە _ دریای چێوەنە( هـ).
تێکەڵ بەیەکتری کران/têkeľ beyektirî kiran: کتپ: دریای پێوەرە( هـ)
تێكەڵبوون/têkeľbûn: كتن:[ تێكەڵ+ بوون]
1 – تێوەچوون، تەڤل بوون، ئاوێتەبوونی چەند چشتێک بەیەكەوە.
2 – لێكدران شتەكان دەنێویەكدا.
3 – تێكهاڵان، جووت بوونی نێرومێ دەگەڵ یەكتر.
تێکەڵدان/têkeľdan: کتپ:
1 – لێکدانی ئاوەکی بۆ تواندنەوەی شتێک.
:: چایەکەت تێکەڵ دە، با شەکرەکە بتوێتەوە.
2 – لێکدانی چێشتی ئاوەکی بۆ هەڵنەگەڕان وهەڵنەچوون.
:: شیرتێکەڵدان، دۆکڵیو تێکهەڵدان.
تێکەڵکرانەوە/têkeľ kiranewe: کتپ:[ کناو] دریایۆ چێوەنە.( هـ).
تێکەڵکردن/têkeľkirdin: کتپ:
1 – ئاوێتەکردن، بەرناڤدان، بەیەکداکردن، جەمجقاندن، کەرچلاندن، کردنەسەریەکتری.
:: ئاو و ڕۆنەکە بەیەکداکە.
2 – سەرلێشێوان و دروست بیرنەکردنەوە، خەرفان، مێشک تێکەڵ کردن.
تێكەڵولێكە /têkeľulêke: ئانتـ:[ تێکەڵ+ و+ لێکە] تێكەڵاو.
تێکەڵیی/têkeľîy: نچ:[ تێکەڵ+ ئیی] تێکەلاویی، تیکەڵی، ئاوێتەبوون، خزمایەتی، ئاشنایی، هاموشۆکردنی یەکتری.
.
.
.
.