لەر/ler: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی لەران، لەرانەوە، لەرینەوە]
لەران/leran: کتن:[ لەر+ ئان] لەرزین:lerizîn، لەرین، لڤین:livîn( کباک) : جووڵان بەڕاست و چۆپەدا.{ هەژار، ل، 770}
:: دلەرت :c دهەژت.
{
بادی سەبا بەجیلوە قەدی گوڵبەنی لەران
گوڵزاری کردەوە کە بکا شوکری نیعمەتی
}{ زێوەر}
لەرانەوە/leranewe: کتن: بلێڤکرن:bilêvkirin، تەکەهاتن، جووڵانەوە، ڤەرەجفین:verecifîn، ڤەرجفین: vericifîn، ڤەقەلقین: veqeliqîn، ڤەلڤین:velivîn، ڤەلەرزین:velerizîn، لارانەوە.[ ئینگـ: Rotational]
{
کاڵێ باڵا بەرز خۆی لەرانەوە
سەرگۆی دڵەکەم تو کولانتەوە
}{ فۆلکلۆر}
لەراندن/lerandin: کتپ: جووڵاندن، لەراندنەوە، لەنگاندن، لەرزاندنەوە.
لەراندنەوە/lerandin: کتپ: ڕاوەشاندن. [ ئینگـ : vibrate ].
لەراو/leraw: ف:[ لەران]
لەراوە/lerawe: ف: دەلەرێتەوە، دەلەرزێ، لەرزۆک، [ ئینگـ : vibrant]
لەرە/lere: ن:[ لەر+ ئە] هەلور، شەکە، شەک، بورەبورە، هەژان، هەژین. [ ئینگـ : oscillation]
لەرەبین/lere: ن:[ لەرە+ بین( بینین)] لەرەدۆز، ئۆسیلیۆسکۆپ.[ ئینگـ : oscilloscope]
لەرەدار/leredar: ئانتـ:[ لەرە+ دار] چالاک، هەژیایی، هەستیار.[ ئینگـ : vibratile ]
لەرەکەر/lereker: نفا:[ لەرە+ کەر( کردن)][ ئینگـ : vibrating ]
لەرەکری/lerekirî: ئانتـ: لەرەکراو، هەژیایی، گزگزی.[ ئینگـ : vibrated ]
لەرەکردن/lere kirdin: کتن:[ دلەرت، دهەژت] لەریان، لەرینەوە، لارانەوەی دەنگ و دەفە و لەرزینەوە و جوولانەوەی لەرەیەکی تەواو : بۆ جووڵاندنەوەی گۆشتی ڕوومەت و سمت و ڕان و ئیدی بەکاردەبرێت.[ ئینگـ : vibrate ]{ گیو، ل، 833}.
لەرەکێش/lerekêş: نتـ:[ لەرە+ کێش( کێشان)] بینەکی لەری.[ ئینگـ : oscillograph]
لەرەلەر/lereler: ئانتـ:[ ] [ ئینگـ : Frequency]
لەرەلەرکەر/lereler ker: ئانفا: ئۆسیلەیتەر، لەرۆک. [ ئینگـ : vibrator ، oscillator]
لەرەلەری لەرینەوە/lerelerî lerînewe: ئانتـ:[ ئینگـ : vibrational frequency ، oscillation frequency]
لەرەیی/lereyî: ئانتـ: [ ئینگـ : oscillational]
لەرۆک/lerok: ئان: لەرزۆک. [ لەر+ ئۆک][ ئینگـ : oscillator]
لەریان/leriyan: ن: [ ئینگـ : ]
لەریانەوە/leriyanewe: کتن: لەرانەوە.
لەرەیی تی/lereyî tî: نچ:[ کباک] لەرێتی.[ ئینگـ : vibrancy ، vibratility]{ سەلاحەدین، ل، 1106}.
لەرین/lerîn: کتن: لەرەکردن. راهەژاندن، هەژان، هەژین، لڤلڤین، لەرینەوە.
لەرینەوە/lerînewe: کتن: لارانەوە، لەنگان. [ ئینگـ : vibration , oscillation ]
:: گوێ لەرینەوە.
لەرینەوەی ژێیەکان/lerînewey jêyekan: کتن: لارانەوەی ژێیەکان.
لەرینەوەی ناچاری/lerînewey naçarî: کتن: لارانەوەی بەبێ خواست.
لەرینەوەی هارمۆنی کپبوو/lerînewey harmonî kipbû: کتن: . [ ئینگـ : damped harmonic oscillation ]
لەرینۆک/lerînok: ئانتـ:[ لەرین+ ئۆک] هی لەرینەوە یان چەکوشی زەنگی کارەبایی.[ ئینگـ : vibrator ]
لەرینی/lerînî: ئانتـ: هەژینی( کباک).[ ئینگـ : vibrational , vibratory ]
زاراوەی لەران لە چەند واتای جیاوازدا |
ئاستی لەرینەوە/astî lerînewe: ئانتـ:[ ئینگـ : vibrational level]
ب لەرەکی/bi lerekî: ئاکتـ: ب چالاکی. [ ئینگـ : vibrantly]
جووڵەی بە لەرە/cûľey be lere: ئانتـ: لڤینی بەلەرە[ ئینگـ : vibrational motion ، oscillating motion]
خاڵیبوونەوەی بەلەرە/xaľîbûnewey be lere: ئانتـ:[ ئینگـ : oscillatory discharge]
سووڕە کارەبای لەراوە/sûře karebay lerawe: ئانتـ:[ ئینگـ : oscillation circuit]
کاریگەرییا لەرەیی/karîgerîya lereyî: نتـ:[ کباک] سترانبێژی یان ژەن ئالاڤی.[ ئینگـ : vibrato ]{ سەلاحەدین، ل، 1106}.
لڤینی بەلەرە/livînî be lere: نتـ: جووڵەی بە لەرە، لڤینا لەرزین، لڤینا لەرین، لڤینا لەرەکی..[ ئینگـ : vibration motion ، oscillating motion]
نەقشێ لەرەیی/naqişê lereyî: نتــ: [ ئینگـ : oscillogram]
.
.
.
.