ژار ¹ /jar: ن: [ هـ] ئاخوو، زار، زەهر _ ژەهر _ ژەحر.[ ئینگـ : Poison]
ژاراو/jaraw: نتـ:[ هـ][ ژار+ ئاو] زاراو، ژەهراو : ئاوێتەی بەژەهر.[ ئینگـ : Toxin]
ژاراوی/jarawî: نچ:[ هـ][ ژاراو+ ی] زەهراوی _ ژەهراوی
ژاراوی بییەی/jarawî bîyey: کتن:[ هـ][ ژاراوی+ بوون] زەهراوی بوون، ژەهراوی بوون.
ژاراوی کەرڎەی/jar kerđey: کتپ:[ هـ][ ژاراوی+ کەرڎەی] زەهراوی کەردەی، ژەهراوی کردن.
ژارەمار/jaremar: نتـ:[ هـ][ ژار+ ئە+ مار] زەهرەمار _ ژەهرەمار.
ژارەمار کەرڎەی/jaremarkerđey: نتـ:[ هـ][ ژارەمار+ کەرڎەی] زارەمارکردن، ژەهراوی کردن.
ژاردار/jardar: ئانتـ:[ هـ][ کباک][ ژار+ دار] ژەهردار.
ژارداری/jardarî: نچ:[ هـ][ کباک][ ژاردار+ ی] ژەهرداری.
ژاردان/jardan: کتن:[ هـ][ کباک][ ژار+ دان] ژەهرپێدان _ ژەهردان، دەرماندان، دەرمانخوارد کردن.
ژار کەرڎەی/jarkerđey: کتپ:[ هـ][ ژار+ کەرڎەی] زەهراوی کردن، ژەهراوی کردن.
ژارین/jarîn: ئانتـ:[ هـ][ ژار+ ین] ژاراوی، زەهراوی.
ژاری هەلاهیل/jarî helahîl: نتـ:[ هـ][ ژار+ ی+ هەلاهیل] زەهری هەلاهیل.
.
.
_________________
ژار ² /jar: ئان:[ کباک] بەلەنگاز، بێبەخت، داماو، هەژار.
{
نوری تو دحوسنی و رووی دڵدار
ناری تو دقەلبی عاشقی ژار
}{خانی}.
ژاربوون/jarbûn: کتن:[ کباک] هەژاربوون.
ژارۆ/jaro: کتن:[ کباک، دهۆ] بەلەنگاز، هەژار.
ژارۆیی/jaroyî: نچ:[ کباک، دهۆ] بەلەنگازی، هەژاری.
ژاروژەنگ/jar û jeng: نتـ: زاروزەنگ، ناڵەوهاوار، دەردوخەفەت، شەڕوکێشەی ژوورەوە، هەراوهوریای نێوماڵی.
ژاری/jarî: نچ:[ کباک، دهۆ] بەلەنگازی، هەژاری.
.
.
____________________
ژار ³ /jar: ئان:[ هـ] خڵتەی مۆدنە و سەبیلە یان قەننە یان هی دیکە.
ژاربەر/jarber: نتـ: پازار : بەرد یان ماددەیەكی ڕەقی خڕە كە لە گەدە و ڕیخۆلەی هەندێک گیانداری كاوێژكەردا پەیدا دەبێت و زوو پێیان وابوو كە دژی یەم و ژارە. { مەردووخ}.
ژاربوون/jarbûn: کتن:[ کباک] نەخۆشی و دەردەرای بوون{ کۆن}.
ژارقەندە/jarqenide: نتـ:[ ژار+ قەند+ ئە] ژەهرقەننە.
ژارقەنگە/jarqenige: نتـ:[ ژار+ قەنگە] ژەهرقەندە، ژەهرقەننە : خڵتەی مۆدنە و سەبیلە یان قەننە.
ژارقەننە/jar qenine: نتـ:[ ژار+ قەننە] ژەهرقەندە.
ژاری/jarî: نچ: نەخۆشی کۆنینە.
.
.
______________________
ژار 4 /jar: ن:
زار، نزار : نەخۆش و لاواز.
هەڵقرچاو، تێک ترینجاو.
.
.
.
.