خنکان/xinkan: کتن: خنێکیاێ( هـ) فەتسان، فەتسین، ( ڕۆژ) تاسان.{ درودی. ل. 56}،

خنکاندن/xinkandin: کتپ:[ ڕۆژ] خنیکنای( هـ) : 

1 – بدارڤەکرن، بەدارەوەکردن، پەتهەڵخستن، پەت هەڵاواسین، لەسێدارەدان، لەداردران. 

2 – خەفەکردن، بێدەنگکردن، کپکردن، لاڵکردن، چەپکردن. 

3 – تاساندن، فەتساندن : کوشتنی کەسێک لە ئاودا یا بە هەناسەبڕینی.

خنکاندی/xinkandî: ئانفا: خەنەقاندی. 

خنکانن/xinkanin: کتپ:[ ئەردە] خنکاندن، تاساندن، خەفەکردن.

خنکاو/xinkaw: نفا:[ هـ، ڕۆژ] خنیکیا، تاسانراو : کەسێکە لە ئاودا یان بەهەناسە نەهاتن یان بەسێدارەکوژرا بێت.

خنکێندراو/xinkan: ئانفا: خنیکیا( هـ).

.

.

.

.