سەرپێ/serpê: نتـ:[ سەر+ پێ] سەرپا، بەسەرپێوە، کەوتنەسەرپێیان، هەستان و بەرزبوونەوە سەر پێیان.
سەرپێیی/serpêyî: ئاکتـ:
1 . لەپڕڕا، لەناکاو، لەنەکاو :
2 . گوزەران پەیداکردن بە بۆنەی هاتووچۆکردنی دەرەوە و سەرپێیان.
3 . سەرپایی.
4 . زگچوون، گووکردن.
سەرپێیی کردن/serpêyî: کتپ: زۆرچوونە ئاودەست، پیسایی کردن، زگچوون، هاموشۆی ئاودەست کردن، زۆرجار چوونە سەر پێشاو.
هەستانەسەرپێ/hestane serpê: نتـ:[ هەستانە+ سەرپێ]
دووبارەهەستانەوەسەرپێ/dûbare hestanewe serpê: نتـ:[ دووبارە+ هەستانەوە+ سەرپێ]
.
.
______________________
سەرپێ/serpê: نتـ:[ سەر+ پێ]
سەرپێ دانەواندن/serpê danewandin: کتپ: سەر پێ نزم کردن، سەر پێ چەماندنەوە.
سەرپێ سپاردن/serpê sipardin: کتپ: مەبەس لە دڵنیایێکی تەواوە، پشت پێ بەستن، برتەواوی لەکار و کردەوەی کەسێکی دڵنیابوون.
سەرپێ شۆڕکردن/serpê şořkirdin: کتپ: سەرپێدانەواندن.
سەرپێکردن/serpê kirdin: کتپ: سەرلەسەردانان.
سەرپێوەنان/serpêwenan : کتپ:[ سەر+ پێوە+ نان]
1 . مەبەس لە مل لێنان و ڕاست ڕۆیشتنە.
:: ئازاد سەری پێوەنا : واتا ڕاست ڕۆیشت.
2 . بەکۆمەڵ بەرەوشتێ چوون.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 433}.
.
.
.