لەنگەر/lenger: ن:[ تشت]
1 – پاڵووگیر، گرە، گیرە : قولاپێکی ئاسنی قورسە، بەندە بەزنجیرێکی ئەستوورەوە. لەکاتی وەستاندنی کەشتیدا، کەشتیوان داڕۆچکەی ناو ئاوی دەکات بۆ ئەوەی کە کەشتی بوەستێت.[ ئینگـ: anchor]{ خاڵ، ل، }{ مەردۆخ، ب، ل، }
:: لەنگەر و مەنگەر.
2 – خۆگرتن و ڕاوێستان لەسەر شوێنی باریکوبەرز.
:: چۆنە لەم سەر دیوارە باریکە لەنگەری گرتوە
لەنگەرئاویتن/lengerawêtin: ن: لەنگەرهاویتن : ڕاوێستانی گەمی لە قەراخ دەریا.
لەنگەرخستن/lengerxistin: ن: لەنگەرخستنی کەشتییە. ڕاوەستانی کەشتی لە پەنا ئیشکانی.
لەنگەرفڕێدان/lengerfiřêdan: کتپ: لەنگەرهاویشتن.
لەنگەرگا/lengerga: ن: بەندەر: جێگەی لەنگەر گرتنی کەشتی.
لەنگەرگرتن/lengergirtin: کتن:[ لەنگەر+ گرتن] داگرتنی لەنگەر بۆ بنی دەریا تا گیر ببێت وکەشتییەکە نەجوولێتەوە.
لەنگەرهاویشتن/lengerhawîştin: کتپ: لەنگەرگرتنی کەشتی
چەرخی لەنگەرگرتن/çerxî lengergirtin: نتـ:[ چەرخ+ ی+ لەنگەرگرتن] ئامرازێکە بەکار دەهێندرێت بۆ ڕاگرتنی کەشتی لەناو ئاودا.
.
.
.
__________________
لەنگەر ² /lenger: ن:[ باڵ] لەفڕین ڕاوەستانی باڵندە لەحەوا دا.
لەنگەرگرتن/lengergirtin: کتن:[ لەنگەر+ گرتن] وەستان و نەبزووتنی باڵدار لە حەوا و کەشتی لە ئاودا
.
.
____________
لەنگەر ³ /lenger: ن:[ مجـ] لەکارکەوتە.
لەنگەرخانە/lengerxane: ن: نواخانه، فەقیرخانە : ماڵێ کە پیروپاتاڵ و فەقیری لێبەخێودەکەن.
لەنگەرخستن/lengerxistin: ن: دامەزران لە شوێنێ: ئەوا لەم گوندە لەنگەرمان خستوە.
.
.
خۆڕاگرتن لەسەر بەرزایی
تۆزێ پشودان
باڵ لەراندن و ڕاوەستانی باڵندە بە حەواوە
سینی کوچک
سینی بزرگ
مدور
شاپو
سینی پچووک
سینی گەورە
هەر شتی خڕ و گرۆڤەر
شەپکەی بە دەورە
کسی که از هردو پا لنگ است
شەلی بەهەردوولادا شەل
.
.