ڕوان ¹ /řwanîn: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی( ڕوانین)ـە] سەرنج، تێبینی، ڕووان.
ڕوانەر/řwanîn: نتـ:[ ڕوان+ ئەر] [ ئینگـ : Observance]
1 – زێرەڤان، چاودێر.
2 – پەیرەوی کردن.{ یاسا، نەرێت، ئەرک }
ڕوانین/řwanîn: کتپ:[ ڕوان+ ین] تەماشاکردن، تێبینی کردن، ڕامینان، ڕووانین، مدیای _ مذیای( هـ)، سەرنجدان، نوواڕین، ووڕدبوونەوە.[ ئینگـ : Observation]
1 – یەکێکە لە چالاکییەکانی زیندەوەرانە (بۆ نموونە: مرۆڤەکان) کە داگری وەرگرتنی زانیاریی جیھانی دەرەکییە لە ڕێگەی ھەستەکانەوە.
2 – تۆمارکردنی دراوەیە بەکەڵکوەرگرتن لە ئامێرە زانستییەکانەوە (بۆ نموونە: تەلەسکۆپ).
3 – زاراوەکە ھەروەھا دەکرێت ئاماژەیەک بێت بە دراوەی کۆوەبوو لە درێژەی چالاکییەکەدا.
ڕوانگە/řwange: نتـ:[ ڕوان+ گە]
1 – دیدەگە، جێگای تایبەتییە، کە بەئاسانی مانگی یەکشەوە و ئەستێرەی تێدا بدۆزرێتەوە، کۆلیتگا، کالیتگا. زێرەڤانگە، نێرەگە، نێرینگە، پاندیگە، تێبین، زێرەڤاندار. [ ئینگـ : Observatory]
2 – گۆشەنیگا.[ ئینگـ : گۆشهنیگا : Angle, Slant].
بالۆنا زێرەڤانی یێ/řwanîn: نتـ:[ ڕوان+ ] . [ ئینگـ : Observation ballon ]
بەڕوانینی/řwanîn: ئاکتـ:[ بە+ ڕوانین+ ی] ب زێرەڤانی. [ ئینگـ : Observably][ ئینگـ : Observantly][ ئینگـ : Observationally]
بنکەی ڕوانین/řwanîn: نتـ:[ ڕوان+ ] دیدگە، قوللەی سەربازی، بنکەی چاودێری سەربازی. [ ئینگـ : Observation post]
شایستەی ڕوانین/řwanîn: ئانتـ:[ شایستە+ ی+ ڕوانین]
زێرەڤانبار، سەحکرنبار.
بینراو _ بیندراو. [ ئینگـ : Observable]
سەرنج ڕاکێش، گرنگ، شایانی باس.
/řwanîn: ئاکتـ:[ ڕوانین] دەبیندرێت، دیار، بەرچاو.[ ئینگـ : Observable improvements]
_______________________
ڕوان ² /řwan: ڕەگ:[ ڕەگی چاوگی( ڕوانین)ـە] شین بوون، سەوزبوون.
.
.
.
.