لەبەر/leber: ئاک:[ لە+ بەر]

1 – لبەر:liber، لەپێش :le pêş، لەبەردەم :leberdem .

:: لەبەردەرگا ڕاوەستان. 

:: ڕندێ و زیزێ لەبەر تەونی مافوور دانیشتبوون.

2 – پەرەی، خاتر :xatir _ بۆخاتر :boxatir، لەپێناو :lepênaw، ژبەر :jiber،  ئەبەر( ل) :eber، بۆنا :bona، لەوما :lewma( باد). 

{

لەبەر نازی چاوبازان خورد و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چ بکەم جەرگم بڕاوە ؟!

}{ وەفایی}

:: لەبەر تۆ هاتمەوە ئێرە.  

  تێبینی
 لەگەڵ ناودا لە شێوەی دۆخی سەرەتای ڕێچکەدا، لەگەڵ پاشکۆی دا هەمان واتا دەبەخشێت

لەبەرئەمە/lebereme: ئاکتـ:[ لەبەر+ ئەمە] لەبەرئەوە.

لەبەرئەوە/leberewe: ئاکتـ:[ لەبەر+ ئەوە] بۆیێ، ژبەرهندێ، بۆیە، ژبەرئەوە، لەوا

:: لەبەر ئەوەی زۆرم دەخوێند، یەکەم دەرچووم لە ئەمساڵدا.  

لەبەر ئەوەی/leber ewey: ئاکتـ: چونکو،

لەبەر ئەوەی کەنە/leber ewey kene: ئاکتـ:

لەبەرڕا/leber řa: ئاکتـ:[ لەبەر+ ڕا] ل بەرڕا.

لەبەرچی/leber čî: ئاکتـ:[ لەبەر+ چی]  ژبەرچی.[ ئینگـ : for what] 

لەبەرچوون/leberčûn: کتن:[ لە+ بەر( بار)+ چوون] هێنانە دونیای منداڵی مردوو.

لەبەرددان/leber didan: : بریتییە لە لە نێوبردنی ماڵ.

لەبەر دڵان/leber diľan: خۆشەویست، ئازیز.

لەبەرڕۆیشتن/leber řoyištin : کتن: رەوان بوون، جاری بوون.

.

.

__________________________

لەبەر/leber: ئاکتـ: 

1 – پۆشاکێک لە مرۆڤ کردبێتە بەری.

:: چی لەبەرکەم.

2 – ئەزبەر، شت لەبەربوون وەک : شیعر، قورئان…هتد.

{

هەرچەندە ئینسانە لەبەر چاوی من و تۆ

مومکین نیە ئەم نوقتە لەئینسان و بەشەردا

}{ نالـی}.

لەبەردا/leberda: ئاکتـ:

لەبەردابوون/leberdabûn: کتن: خەریکبوون.

لەبەربوون/leberbûn::

لەبەرکردن/leberkirdin: کتپ:

1 – جلک لەبەرکردن، پۆشین.

2 – ئەزبەرکردن وەک : شیعر لەبەرکردن، قورئان لەبەرکردن.

لەبەركردن/leber kirdin: کتپ: ژبەرکرن، ئەزبەرکردن. 

لەبەركردن/leber kirdin: كتپ:[ لەبەر+ كردن] پۆشین.

پێ لەبەركردن/pê leberkirdin: کتپ:

جلک لەبەربوون/cilik leberbûn: کتن:

.

.

.

.