دەڵان/deľan: کتن: نمدان.

1 . تنۆک تنۆک ونمی تەڕایی لەدەفر و کوپە و دیزە ئیتری تازە هاتنەدەر

2 . تەڕایی دانی دیزە و گۆزە و کووپە و چشتی لە گڵ دروستکراوە، بۆ حەوزیش بەکاردەبرێت.

دەڵانە/deľane: ن:[ کە] نم، شە، شی.

دەڵاندن/deľandin: کتپ:[ دەڵان+ دن] 

1 . ئاولەبەرچوون، ئاولێچوون، پاراندن( ڕەوا)، دادان، دەردان کە بۆ دیزە، کووپە، گۆزە و شتی وەها کە لە گڵ دروست کرابێت. دەڵێن کە بەئەندازەیێکی نم و شە_ شێ بداتە دەرەوە ئاوی تنۆک تنۆک لەبەربڕوات.{ گیو، ل، 435}

2 . دەرکردن. ئارەقە دەردان.[ ئینگـ: exudation]{ پەزیشکی، ل، 133}. 

دەڵاندنەپەستان/deľandine pestan: کتپ:[ زیند]{ئە. قەرەداخی، ل، 84}.

دەڵانن/deľanin: کتپ: دەڵاندن.  

.

.

________________________

دەڵان/deľan: کتن: دەلیان، دەڵیان.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 326}

.

.

.

.