قەوان/qewan: ن:[ زا] کەسێکە، کە دێزە و گۆزە دروست دەکات.

قەوان/qewan: ن:[ کەرەستە] قەواخ( غ)، قەوار، قەوارە، قەبارە، قەباخ( غ)، قاوخ( غ)، قەباخە.

قەواق/qewaq: ن:[ کەرەستە] گۆزەساز، گۆزە و کاسەکەر

.

.

_____________

قەوان/qewan: ن:[ مۆسیقا] ئالبوم، پلاک( کباک) ئامێرێكی مۆسیقییە، لەچەند پارچەیەک پێكدێت لەوانە : قەوان ئەو دیسكەی كە گۆرانی لەسەر تۆمار دەكرا، جاران لە قیڕ دروستدەكرا، هەروەها بووقێكی گەورەكردنی دەنگی هەیە و دەرزییەكی تایبەتیش بۆ خوێندنەوەی قەوانی لەسەرە كە عەینەی هەڵگری دەرزییەكەیە و سنی هەڵگری قەوانە، بەشێكی دیكەی بریتییە لەهێواشكردنەوە و خێراكردنی سووڕاندنەوەی قەوانەیەكەیە ئەو بەشە لە ژوورەوەی ئامێرەكە هەبوو، بەشێكی دیكەی پەروانە و سپرنگ هەیە بۆ سووڕاندنی قەوانەكە و هەروەها هەندریی قورمیشكردنی سپرینگەكە بەدەست قورمیش دەكرێت، ئالیەتی كاركردنی قەوان ئەلیكترۆنی نییە، بەڵكو میكانیک و فیزیاوییە، دوو جۆرە قەوان هەیە:

جۆری یەكەم بە قەوانی سەندووق دەناسرێت و بۆڕی نییە، یان بووقەكەی نییە، لە جیاتی سەماعە و بۆڕی هەیە دەنگەكە دێتەوە ناو سەندووقی جەنتای قەوان و بەمەش دەنگەكە گەورە دەبێت،

جۆری دووەم بە بۆڕییە و كاری ئەو بۆڕیە گەورەكردنی دەنگەكەیە وەك ئەوەی تەسجیلێك بێت سەماعەی داخلی هەبێ و دەنگەكە لە دەرەوە گەورە بكات.

پێكهاتەكانی قەوان بریتین لە : چەندین كەرەستەی ناوەوە لەوانە زەمبەلەگ و چەند دیشلێك، كە وەك ناوەوەی كاتژمێری كۆن وایە، هندریش هەیە قورمیش دەكرێت و قورمیشەكەی پڕدەكات، بەشی سەرەوە لە سنییەك پێكهاتووە و قەوانەكە دێتە سەری كە بە قەبارەی عەینەگی هەیە و دەرزییەكی پێوە، ئەو دەرزییە سەرێكی بە سەماعەكەوەیە و ئەگەر گەورە بێت و بە بۆڕیەكە دەبەسترێتەوە بە كردارێكی فیزیاوی و لێخشاندن دەنگەكە دروست دەبێت. ماوەی رووی هەر قەوانێک( 3) خولەک دەبێت واتە بە هەردوولاوە دەكاتە (6) خولەک.

مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1899 زایینی. ئەم ئامێرە بە فۆنۆگراف وگرامافۆن ناسراوە، لەلایەن داهێنەری ئەمریكی(تۆماس ئەدیسۆن) دروستكراوە. فۆنۆگراف بە واتای نووسینی دەنگی دێت، كە لە هەردوو وشەی(فۆنۆ – phono (φωνή واتە دەنگ و(گراف – graph – γραφή) واتە نووسین دێت. بە ناوبانگترین ماركەی سندووقی قەوان ئەبو كەڵب بوو كە بە ئینگلیزی(his masters voice) بووە.

ئەو پارچە بازنییەی كە بە سیدی قەوان ناسراوە، لە كاتی ریكۆردكردن لە دەرەوە بۆ سەنتەری قەوانەكە ریكۆرد دەكرا.

مێژووی قەوان لە کوردستان/qewan: نتـ:[ مۆسیقا]

ئەو ئامێرە بەر لەچلەكان هێنراوەتە كوردستان. وەستا مۆفەق عەلی، كە خاوەن دەزگای چاككردنەوەی ئامێرە دەنگییەكانە. دەربارەی قەوان چەند زانیارییەكی پێمان بەخشی و گوتی: ناوی قەوان لەلایەن باوک و باپیرانمانەوە ئەو ناوەیان لێی ناوە. لە ئێران پێی دەگوترێت(سەفحە).

كاری تۆماركردنی قەوان لەلایەن كۆمپانیاكانەوە بووە، وەك: ئۆدیۆن، كایرافۆن، بەیزافۆن لە بەیروت، نەعیم لە عێراق، چەخماخچی بوو، كلێشەک هەبوو، فافۆن بوو، بە قەبارەی قەوانەكە و بە گوێرەی دەرزییەكە و شوێنەكەی دەكۆڵی و دەنگەكەی تۆمار دەكرد، مایكرۆفۆنەكانیش هەبوون، كلێشەكەیان دەبردە بەریتانیا وەک ئەوەی (2000) قەوانی لەسەر ئەو كلێشەیە تۆمار بكرێت. قەوان زوو تێكدەچوو و دەسووا و لووس دەبوو، هەر قەوانێک بە درەمێک بوو، پێشوو بە عانە بووە.

.

.

.

.