پووک ¹ /pûk: ن:[ توێ][ شەم، شکا] پوو، پدی( کباک)، پدوو( هـ)، خازمیک( کباک)، هاروو: گۆشتی دەورووبەری ددانان.
پووک و پێست/pûk û pêst: نتـ:[ توێ] بەتاڵایی نێوان گۆشت وپێست.
.
.
____________
پووک ² /pûk: ن: چەپۆک، چەمۆڵە، کاری لێدان( بەلەپیدەست).
پووکاڵا/pûkaľa: نتـ:[ ئەردە][ پووک+ ئاڵا] چەمۆڵە.
پووکاووڵ/pûkawuľ: نتـ:[ ئەردە][پووک+ ئاووڵ] چنگاووڵ، چەمبۆڵە_ چەمۆڵە.
.
.
____________
پووک ³ /pûk: ن:[ کباک، زا] بەفری ووشک واتا ئاودار نەبێت.
پووکەپووک/pûkepûk: ئان:[ کباک، زا] پوکەپوک : بەفری كەڕەپوو.
.
.
_____________
پووک 4 /pûk: ئان: پووچ، پووت _ پووتەڵ، هۆڵۆڵ.
پووکا/pûka: ف:[ پووکان] پووچەڵ بوو.
پووکان/pûkan: کتن: پووچان.
پووکانەوە/pûkanewe: کتن:
1 . بەناوداچوون، بچووکبوونەوە، پووکبوون، کەمبوونەوە.[ ئینگـ : Wasting][ لا : atrophic]
2 . چرچ بوون، چرچ هەڵگەران، داخوران _ داخووران.
پووکاندنەوە/pûkandinewe: کتپ: پووچاندنەوە، پووچکردنەوە.
پووکاو/pûkaw: ئان:[ پووکان]
1 . زراڤ، لاواز، لەر، چرچ.
2 . پوواو.
3 . رزیو، پرتووکاو، گەندەڵ.
پووکاوە/pûkawe: نتـ:[ پووکان] سیس.[ لا: atrophy]
پووکانەوەی دەمارەکان/pûkanewey demarekan: شڕ:[ لا: Neuratrophia ]
پووکەپووک/pûkepûk: نتـ:[ جا] پوکەپوک، نووکەنووک، نەرمەگریان، سکاڵا و گلەیی لەبەرخۆوە.
خاڵی پووکانەوە/pûkanewe: نتـ:[ ئینگـ: vanishing point]
:: دەپوکێتەوە : پووچەڵ دەبێتەوە، وون دەبێت.[ ئینگـ: vanish]
.
.
.
.