سیپاڵ/sîpaľ: ن:[ پۆشاک]

1 – کەولوپەلی مردوو یان بەکارهاتووی کۆن، پەڕۆ و لبادی کۆنەوچڵکنی.{ هەژار، ل، 453}.  

2 – بەکەسێک دەگووترێت، کە لە جێگایەکی دانیشتن و زوو هەڵنەستێت و خەڵکی وەڕز دەکات.{ گیو، ل، 613}. 

{

بەقەند و شەکر و کووتاڵ
بۆ ئێمەی دێنا ڕاماڵ
ئێستا کەوتووە وەک سیپاڵ
لە گشت لا دەیدەن ڕەپاڵ

}{ هێمن}

3 – بەڕەی ساکار و کەم بەر.

سیپاڵەکۆن/sîpaľe kon: ن:

.

.

_____________________

سیپاڵ بەرۆن/sîpaľ be řon: ن:[ خوار][ هـ] کوللێرەی تازە و گەرم لەناو ڕۆنی هەڵکێشراو یان لەناو ڕۆن و دۆشاو هەڵکێشراو.

سیپاڵ بەکۆڵ/sîpaľ be koľ: نتـ:[ خوار] نازناوێکەی بۆ دۆڵمەی پەلکەمێو.

.

___________________

قۆخی سیپاڵ/Qoxî sîpaľ: نتـ:[ جێۆ] ناوی گوندێکە کە دەکەویتە، ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن کە سەر بە پارێزگای سلێمانییە لە باشووری کوردستان. گوندی قۆخی سیپاڵ لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی وشتراوا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان و لە باشوور لەگەڵ گوندی کەڕەگەڵ و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ئەحمەدئاوا، گەرمک و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی کونەووشک.

.

.

.

.