بەخۆوەگرتن/bexowegirtin: ن، کتن:[ بەخۆوە+ گرتن] هەڵگرتنەوە( منداڵی ساوا)، گرتنەخۆ( منداڵ یان گەورە)، بەخێوکردن : کاتێک کەسێ یان کەسانێک سەرپەرەشتیی منداڵێک بەخۆوەدەگرن، ئەو کەسە یان کەسانە دەبنە باوک و دایکی منداڵە کە.[ ئینگـ : Adoption ، adopt ]
:: منداڵ بەخۆوەگرتن : to adopt a child.
بەخۆوەگرتنی/bexowegirtinî: ئانتـ: کاروبارێک یان پەیوەندییەک کە تایبەت بێت، بە منداڵ هەڵگرتنەوەوە.[ ئینگـ : Adoptive]
بەخۆوەگرتران/bexowegirtiran: ن، کتن: دایک و باوكێک منداڵێکی بیانی بەخۆوە بگرن.
بەخۆوەگرتراو/bexowegirtiraw: ن:
:: دایک و باوکی منداڵی بەخۆوەگرتراو.{ ئاوارە، ل، 34}
.
______________________
بەخۆوەگرتن/bexowegirtin: کتن:[ بەخۆوە+ گرتن] پێوەنووسان، پۆلکای( هـ)، توندپێوەلكان یان پێوەلكاندنی شتێك بە شتێكی دیكەوە.
دەست بەخۆوەگرتن/bexowegirtin: کتن:[ بەخۆوە+ گرتن] سک هەڵگوشین.
.
.
.
.