تێکە/têke: ف:[ تێ+ کە] تێکردن] تێبکە، دەنێوکە، چا، ئاو یان چشتی شلی دیکە.

تێکەر/têker: ئانفا:[ تێکردن] ئەوەی تێدەکات.

تێکردن/têkirdin: کتپ:[ تێ+ کردن]

1 – تێکرن : شەڕوكێشەکردن، چشتێک لەناو چشتێکی ترکردن، چالە ئیستیکان کردن، ئاولەپەرداغکردن، گەنم لەجەواڵکردن.

2 – ئامادەکردن : کار و بەرخ لەدایکیان بەردان بۆ مژینی.

تێکردنەوە/têkirdinewe: کتپ: درێژ یا پڕنکردنی پارچەیەک لە جل وبەرگ و ئیتر بەخستنەسەری پارچەیەک.

.

.

.

.