تێکدان/têkdan: کتپ:[ تێک+ دان]
1 – پەرخاندن، پڵیخاندەوە، گەوزاندن، خاراندن، شێواندن، پەرێشان کردن، پەلیشاندن، چارەڕەشکردن، فەلشاندنن، کڵۆڵکردن.
2 – خراپ کردن، وێران کردن، ڕووخاندن.
3 – دار لەسەر بەردنەهێشتن، کاوول کردن.
نێوان تێکدان/něwan têkdan: کتپ:[ نێوان+ تێکدان] لێکزوویروتووڕەکردن.
تێکدەر/têkder: ئانفا: ئەوەی شت یان نێوانی خەڵک تێکدەدات.
تێکدران/têkdiran: کتپ:[ تێک+ دران( دان)] تێکدان.
تێکدراو/têkdiraw: ئانفا: پەشۆکێندراو، شێوێندراو، سەرسووڕمێندراو، پەنزهار.
تێکدراوی/têkdirawy: نچ: پەشۆکی، شپرزەیی، پەشێوا ویی، شێواویی، پێشویی، ئاژاوەیی.
ئامێری تێکدان/amêrî têkdan: کتپ:[ تێک+ دان] دەزگای تێکەڵکردن.[ ئینگـ : agitators]
.
.
.
.