پێکەوە/pêkewe: ئاكتـ:[ پێک+ ئەوە] بەهاوبەش، لەگەڵ یەک، لەتەک یەک، دەگەڵ، بهەڤرا، وێرا، پەڤرا، بەسەر یەكەوە، بەدەم یەكەوە، وێكرا، لەگەڵ یەكتری، پێكرا، تێكرا، لەسەریەك، پێكڤە، دهەڤدە، دگەل هەڤ، بهەڤ، پشهەڤ، وەكەهەڤ، سەرهەڤ، بتەڤایی. ژۆروژێر، ڤێكرا.
:: باپێكەوە بچینە بازارێ.
پێكەوەبەستن/pêkewe bestin: كتن:[ پێک+ ەوە + بەستن] جووتبووون، گرێدانک، پەڤ گرێک.
پێكەوەبوون/pêkewebûn: كتن:[ پێک+ ەوە+ بوون]
1 – لەگەڵیەگدابوونی شت.
2 – دووبرالە، لفەدووانە، لكیان، دەستبەدەستدان.
3 – لەتەک یەكترابوون، لەگەڵ یەكبوون.
پێكەوەچەسپان/pêkewe čespan: كتن:[ پێكەوە+ چەسپان] بەیەكەوەگیربوون.
پێكەوەچەسپاندن/pêkewe čespandin: كتپ:[ پێكەوە+ چەسپاندن] بەیەكەوەگیركردن.
پێكەوەچەسپاو/pêkewe čespaw: ئانفا:[ پێكەوە+ چەسپاو] بەیەكەوەگیربوو.
پێكەوەچوون/pêkewe čûn: كتن:[ پێك+ەوە] لەگەڵ یەكچوون.
:: باپێكەوەبچین بۆ هەورامان.
پێكەوەڕابوون/pêkewe řabûn: كتن:[ پێكەوە+ ڕابوون] بەیەكەوەهەستان.
پێكەوەژیان/pêkewe jyan: كتن:[ پێكەوە+ ژیان] گوزەران.
پێكەوەژیاندن/pêkewe jyandin: كتپ:[ پێكەوە+ ژیاندن] گوزەراندن.
پێكەوەساجیان/pêkewe sacyan: كتن:[ پێكەوە+ ساجیان] دەستبەكداكردن، پیلان، پیلانگێڕان.
پێكەوەلكان/pêkewelikan: كتن:[ پێكەوە+ لكان] بەیەكەوەنووسان.
پێكەوەلكاندن/pêkewelikandin: كتپ:[ پێكەوە+ لكاندن] بەیەكەوەنووساندن.
پێكەوەلكاو/pêkewelikaw: ئانفا:[ پێكەوە+ لكاو] بەیەكەوەنووساو.
پێكەوەنان/pêkewenan: كتن:[ پێكەوە+ نان]
1 – [ پیك] دانستی، لێكنانی دەفتەر و پەرتووك یان شێوەكانی پێ چانەوە بۆ چاپەمەنی، پەرتووكپێكەوەنان.
2 – چاوچووقاندن.
3 – تفەنگ لەیەكتری تەقان.
4 – خۆبەیەكترەوە نووسان.
5 – كۆكردنەوە( پارە و پوول) یان وەسەریەكنان
:: نەخۆشەكانی پێش ئیمە وردەوردە كتێبخانەیەكیان پێكەوەنابوو.{ چێشتی مجێور. 106}
6 – ماڵداریی كردن، دەست گرتنەوە، بەكردوبزان پارەخەرج كردن.
7 – بنیادنان، داڕشتن ، دانان، هەڵبەستن
پێكەوەنووسان/pêkewenûsan: كتن:[ پێكەوە+ نووسان] بەیەكەوەچەسپان، بەیەكەوەلكان.
پێكەوەنووساندن /pêkewenûsandin: كتپ:[ پێكەوە + نووساندن] بەیەكەوەچەسپاندن، بەیەكەوەلكاندن.
پێكەوەنووساو/pêkewenûsaw: ئانفا:[ پێكەوە+ نووساو] بەیەكەوە چەسپاو.
پێكەوەنووستن/pêkewenûstin: كتن:[ پێكەوە+ نووستن] بەیەكەوەخەوتن.
پێكەوەیاریكردن/pêkeweyarîkirdin: كتپ:[ پێكەوە+ یاری+ كردن] دەستگیران بازی، دەستبازی، گەمەپێكە وەكردن.
پێكەوەهەڵكردن/pêkewe heľkirdin: كتن:[ پێكەوە+ هەڵ+ كردن] بەیەكەوەهەڵكردن، گوزەران.
.
.
.
.