سەرخەس/serxes: ن:[ ڕوو] باڕێزە، بەڕەزا، پەلی سیاوەشان، خاڵەرەش، ڕیشی پیرەمەڕانە، قەیتەران، کەرەووزە کێویلە، گوڵداروو،  قژی کچ، قژی کەنیشک، قژی جنۆکە : یەکێکە لەڕووەکە سەرەتاییەکان کە زیاتر لە 350 ملیۆن ساڵ لەمەوپێش لەسەر گۆی زەوی بوونی هەبووە، ڕووەکێکە لقەکەی ڕەشە و گەڵاکەی لە گەڵای کەرەوز دەچێت، گوڵ ناگرێت و تۆویشیان نیە بەڵکو لە جیاتی تۆو سپۆری : spors هەیە. لە جیهاندا سەرخەسیەکان زیاتر لە 10000 جۆریان هەیە کە هەم لە ووشکایی و هەم لە ناو ئاودا دەژین، لێ تەنها لە ناوچەی بیابان و زۆر ساردەکاندا نەبێت، بەتایبەتی ناوچە باراناوی و گەرمەکاندا بونیان زۆرە. سەرخەسیەکان بەوە ناسراون کە کامبیۆمیان نیە لە هەموو ڕووەکە بێ گوڵەکان پێشکەوتوو ترن ،سپۆر لەژێر گەڵادا دروست دەبێت لەناو تورەکەی سپۆردا. [ ئینگـ : Ferns] [ ناوی زانستی : Polypodiales spp]

.

پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
 شانشینی ژیان  هۆبە پۆل   ژێرپۆل خێزان
 Kingdom  phylum  class Subclass Order
 Plantae  Tracheophytes  Polypodiopsida Polypodiidae Polypodiales
جیهانی ڕووەک

.

1 – هەتاو ؛ ڕووەکێکی بەر سێبەرە نابێت هەتاوی ڕاستەوخۆلێی بات.

2 – ئاودان ؛ هەفتەی 2 – 3 جار ئاودەدرێت لە هاویندا نابێت خۆڵەکەی ووشکبێتەوە.

3 – پەینکردن ؛ دووهەفتە جارێک پەینی دەدرێتێ لە کاتی گەشەکردندا.

4 – ئەگەر هاتوو ڕەنگی گەڵاکانی گۆڕا ئەوا پێویستە پەین بکرێت یان ئینجانەکای بگۆڕدرێت بۆ گەورەتر.

شێ ؛ پێویستی بەشێی زۆرە، لەهاویندا گەڵاکانی بە ئاو دەپرژێنرێت.

زیاددکردن ؛ سەرخەسیەکان بەگشتی بە ڕێگەی بەشکردنی ڕەگ و سپۆر زیادد دەکرێت.

.

      گوڵبژێرێک لە جۆرەکانی سەرخەس    

.

1 – سەرخەسی ئاوی/serxesî awî: نتـ:[ ڕوو] .[ ئینگـ : water ferns ]

2 – سەرخەسی پاشایی/serxesî pašayî: نتـ:[ ڕوو] .[ ئینگـ : royal ferns ]

3 – سەرخەسی پەردەیی/serxesî perdeyî: نتـ:[ ڕوو] .[ ئینگـ : filmy ferns ] 

4 – سەرخەسی پێدار/serxesî pêdar: نتـ:[ ڕوو] .[ ئینگـ : polypoda ferns ] 

5 – سەرخەسی درەختی/serxesî dirextî: نتـ:[ ڕوو] .[ ئینگـ : tree ferns ] 

6 – سەرخەسی زمانی مار/serxesî zimanî mar: نتـ:[ ڕوو] .[ ئینگـ : adder , stongue] 

7 – سەرخەسی قژی خانم/serxesî qijî xanim: نتـ:[ ڕوو] .[ ئینگـ : maidenhaer ferns ]

8 – سەرخەسی گۆجانی/serxesî gočanî: نتـ:[ ڕوو] [ ئینگـ : crozirs ] 
.

.

.

.

{ سەرچاوە

زرنگ جبار ، کەمالنامە، ل، 534،

}