گریم/girîm: ف:

1 – وامدانا، فەرزم کرد. 

2 – گریانی من.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 694}.

گریمان/girîman: ن: ئەنگاری، خەملان، دانراو، قەبلاندن، گرێ، وادانان، واماندانا.[ ئینگـ: supposal – supposition , identation( i ) ][ لا: hypothesis]

داوایەکە بەڕاست دادەنێرێت، ئینجا داوادەکرێت کە بەڵگە بهێندرێتەوە بۆ سەڵماندنی ئەو ڕاستییە. 

گریمان شیمانەیەکە دەربارەی کرۆکی ڕاستییەکان یاخود پەیوەندییەکە لە نێوان کرۆکی راستییەکان کە دەکۆلێتەوە بۆ ڕوونکردنەوەی کرۆکی ڕاستییەکان یان  ئاڵوگۆری دوو/ فرەلایەنەی کرۆکی ڕاستییەکان لەنێوان خویاندا. گریمان لە فەلسەفەی زانستیدا پیشبینی کردنێکە وەک پووچەڵکردنەوەی بابەتێک، بەو واتایەی بتواندرێت تاقیبکرێتەوە و پێچەوانەکەی بسەڵمێندرێت یان بەدرۆبخرێتەوە. بیردۆزی زانستی شێوازێکی ڕوونکردنەوەییە کە کۆمەککراوە بۆ بەدرۆنەخستنەوەی گریمانەکان، تا ئەوکاتەی گریمانێکی نوێ جێی بگرێتەوە.     

گریمانە/girîmane: نتـ:[ ئینگـ: abductive]

: گرێی زۆر لەبەن و دەزوودا.{ هەمبانەبۆرینە، ل، 694}.

:: ئەم دەزوووە تێکڕا گریمانەیە. 

گریمانەکێتی/girîmanekêtî: نچ: بەردێلێتی.[ ئینگـ: suppositiness]{ سەلاحەدین، ل، 957}

گریماندار/girîmanar: ئانتـ:[ ئینگـ: supposable]

گریمانکاری/girîmankarî: نچ: دیتانە.[ لا: hypothesis]{ سەلاحەدین، ل، 406}

گریمان کردن/girîman kirdin: کتپ:[ ئینگـ: supposed ,supposing ].

گریمانکری/girîmankirî: ئانفا:[ ئینگـ: suppose].[ لا: hypothesize]

گریمانی/girîmanî: نچ: خەملامدنانە.[ ئینگـ: suppositional]

گریمانی ئەڤۆگادرۆ/girîmanî Avogardo: نتـ: دەقی ئەم گریمانە دەڵێت : قەبارە یەکسانەکانی گازە جیاوازەکان هەمان ژمارە گەردیان تیادایە( لەناو هەمان گەرمی و پەستاوتندا).[ لا: Avogardo hypothesis]{ کەمالنامە، ل، 956}

گریمانییانە/girîmanîyane: ئاکتـ:[ لا: hypothetic , theoreticial]

ب گریمانی/bi girîmanî: ئاکتـ: [ ئینگـ: supposedly , suppositionally]

.

.

.

.