بێچارە/bêçare: ئانتـ:[ بێ+ چارە] بەستەزوان، بەلەنگاز، بێدەرەفەت، پەرێشان، پەژوم، ڕووت و ڕەجاڵ، ژارۆ، هەژار.

{

قەومی کوردی هەژاری بێچارە

وێڵی تەیهی جەهالەتە، هاوار

ماندوو، مردووە، غەرقی تۆز و غوبار

گــەی ئەکا ئەم موحیطی ئەسرارە

}{ گۆران}.

بێچارەبوون/bêçarebûn: کتن:[ بێچارە+بوون]

1 – ناعیلاج بوون، چارەلێباڕن، بەدبەخت بوون، سەرنەکەوتن

2 – لێقەومان و هەژاربوون.

بێچارەکردن/bêçarekirdin: کردن:[ بێچارە+کردن] بەدبەخت کردن، چارەڕەشکردن.

بێچارەیی/bêçareyî: نچ:

1 – دەستەپاچەیی، بەدبەختی، چارەڕەشیی. 

2 – هەژاریی، نەداریی.

.

.

.

.