ئاوابوون/awabûn: کتن:[ ئاوا+ بوون ]

1 – وون بوون و چوونه‌ خواری ڕۆژ، مانگ و ئه‌ستێره‌ له‌ ئاسۆی ناوچه‌یه‌ک. ڕۆژ ئاوابوو، مانگی چوارده‌ دره‌نگ ئاوا ده‌بێت.
{
تا فه‌له‌ک ده‌وره‌ی نه‌دا و سه‌د که‌وکه‌بی ئاوا نه‌بوو
که‌وکه‌بی میهری موباره‌ک تالعی په‌یدا نه‌بوو
}{ناڵی}.

هه‌ڵاتن(هه‌ڵهاتن).

2 – تێپه‌ڕین، ده‌ربازبوون، له‌به‌رچاو وون بوون( شتێک، که‌سێک).

:: سواره‌کان یه‌شتا ئاوا نه‌بوون : په‌ناگرتن.

3 – مردن( له ‌هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردستان، بۆ مردنی ئه‌وانه‌ی موسلمان نین)

:: وه‌ستا شه‌له‌مۆ ئاوا بوو : کۆچی دوایی کرد.

:: مام ئیگۆن : Igon زۆر نه‌خۆشه‌، له‌ وانه‌یه‌ ئاوا بێت.

.

.

.

.